لە زیندانی ورمێ ڕێگری لە چارەسەریی پزیشکیی زیندانییەک کراوە

16:49 - 24 رەشەمه 2719

زیندانییەک بە ناوی "داوود قاسم‌زادە" کوڕی فەیسڵ و خەڵکی شاری سەڵماس، بەهۆی پێشگیری بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، بێبەری کراوە.

ئەو زیندانییە لەگەڵ براکەی بەناوی "بەهادین قاسم‌زادە" نزیکەی ١١ ساڵە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زینداندان.

سەرچاوەیەکە لەمبارەوە دەڵێت: "ئەو زیندانییە جەند ڕۆژ پێش، لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە چارەسەری پزیشکی بۆ کرابوو و پزیشک بڕیاری نەشتەگەریی ئەو زیندانییەی لە دەرەوەی زیندان دەرکردبوو، بەڵام بەرپرسانی زیندان پێشیان بە چارەسەری پزیشکی ناوبراو لە دەرەوەی زیندان گرتووە".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی رەشەمە، برای ئەو زندانییە، بە نیشانەی ناڕەزایی لە بارودۆخی هەنووکەیی، پەتوویەکی ئاگر تێبەر داوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی دۆخی نالەباری جەستەیی براکەی بووە کە ئەو دوو زیندانییە لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون".

ئەو دوو برایە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراون و هەنووکە لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ ڕاگیراون.