لە زانكۆی ورمێ‌ ئەنجومەنێكی فەرهەنگی و ئەدەبی خوێندكارانی كورد داخرا

15:36 - 19 بانەمەڕ 2712
كوردپا: ئەنجۆمەنی وێژەیی \"وەرز\"ی خوێندكارانی كورد لە زانكۆی نازلووی شاری ورمێ‌ لەلایەن لێپرسراوانی زانكۆوە داخرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لێپرسراوانی زانكۆی نازلووی شاری ورمێ‌ بە بەڕێوەبەرانی ئەو ئەنجومەنەیان راگەیاندووە، لەمەوبەدوا ناتوانن درێژە بە چالاكییەكانیان بدەن و هەرچەشنە كۆبوونەوە و سیمینارێكی وێژەیی لەگەڵ دژكردەوەی بەرپرسانی زانكۆوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

\"4463.jpg\"
یەكێك لە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی \"وەرز\" بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، ئێمە چەند رۆژ لەمەوبەر كۆڕێكی تایبەتیمان بە مەبەستی رێزگرتن لە \"فەقێ‌ تەیران\" شاعیری نەتەوەیی كورد بەڕێوە برد و دواتر لەلایەن لێپرسراوانی زانكۆوە پێمان راگەیەنرا كە ئەو ئەنجومەنە مافی چالاكیی كردنی نیە.

ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی \"وەرز\" مانگی خەزەڵوەری ساڵی 1390 لەلایەن خوێنكارانی كوردی زانكۆی نازلووی شاری \"ورمێ‌\"وە دامەزراوە.