لە رۆژی جیهانی کریکاردا ٣ چالاکی کرێکاری لەشاری سنە دەستبەسەر کران
16:49 - 12 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا؛ کرێکارانی کوردی شاری سنە سەرەڕای دۆخی ئەمنیەتی زاڵ بەسەر ئەو شارە، رێپێوانی رۆژی جیهانی کرێکاریان بەڕێوەبرد.
بەپێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەوریی کوردپا؛ سەرلەئێوارەی رۆژی رابردوو، کرێکاران و چالاکانی سینفی شاری سنە هاتنە سەر شەقامەکانی ئەو شارە و بەنیسبەت دۆخی نالەباری چینی کرێکار ناڕەزایەتییان دەربڕی.
رێپێوانی ١١ی بانەمەڕی شاری سنە، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی کرێکار لەشوێنەکانی دیکەی ئێران و جیهان بووە، کە لەشەقامی گوڵشەنەوە دەستی پێکرد و بەرەو چواررێیانی گوڵشەن درێژەی کێشا.
بەرێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی کرێکار لەشاری سنە لەکاتێکدایە کە دۆخی پۆلیسی و ئەمنیەتی بە سەر ئەو شارەدا زاڵ بووە و کرێکاران دروشمی \"نان، خانوو، ئازادی\"یان بەرز کردۆتەوە.
بەوتەی بەشداربوویەکی ئەو رێپوانە، دوابەدوای تەواوبوونی ریپێوانەکە هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەستبەسەرکردنی چەندین کەسیان داوە و لەئاکامدا ٣ کەس بەناوەکانی کورش بەخشەندە، مەنسور محەممەدی و ئارام دەستبەسەر کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە، هیچ هەواڵێک لەمەڕ چارەنووسی ئەو چالاکە کرێکاریانەی کە دەستبەسەر کراون لە بەردەستدا نییە.
بەڕێوەچوونی رۆژی جیهانیی کرێکار لەشاری سنە هاوکات بوو لەگەل رێورەسمی حکومەتیی رۆژی کرێکار لەشاری تاران کە حەسەن روحانی تیایدا باسی لە ئازادبوونی رێکخراوە کرێکارییەکان کردبوو.
بەپێی ئامارە نیوە فەرمییەکان، رێژەی بێکاری لەئوستانی کوردستان ٣٠% راگێندراوە و ئەو رێژەیە لەنێو ئەوکەسانەی کە خوێندکاران و خوێندنیان تەواو کردووە زیاتر لە ٥٠% دەبێت.
چونەسەرەوەی ئاستی هەقدەست، ئازادی پێکهێنانی رێکخراوی سەربەخۆی کرێکاری و بیمە لەگرینگترین خواستەکانی کرێکاران لە کوردستان و ئێران ئەژمار دەکرێن.
وێنــه: فهیسبووک