لە روانسەر پێنج هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كران

19:33 - 27 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا لە شاری روانسەر پێنج هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كراون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا پێنج هاووڵاتیی كوردی خەڵكی شاری روانسەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كراون كە هەتا ئێستا ناو و شوناسی سێ كەسیان بەناوەکانی \"غەفار پەرموورە\" تەمەن ٢٧ ساڵ و \"بەختیار نەزەری\" تەمەن ٣٢ ساڵ و \"فارس ئەحمەدی\" تەمەن ٤٥ ساڵ ئاشكرا كراوە.
\"9779.jpg\"
\"بەختیار نەزەری\"

ئەو سێ هاووڵاتییە كوردە بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ حیزبێكی كوردیی ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كراون و ئێستا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری كرماشان دەستبەسەرن و ناوی ئەو دوو كەسەكەی دیكە نەزانراوە.