لە كرماشان پەردە لەسە چەند بەرهەمێكی كۆن و نوێی مەنسوور یاقووتی لا دەدرێت
16:13 - 28 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە رێوڕەسمێكدا لە شاری كرماشان بە ئامادەبوونی مەنسوور یاقووتی چیرۆك نووسی ناوداری كوردی كرماشان پەردە لەسەر چەند بەرهەمێكی كۆن و نوێی لا دەدرێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی لەم ویلایەتەوە (ئەدەب و هونەری كرماشان)، \"چیرۆكەكانی ئاسكە دۆڵ\" و \"بوونناسیی تێگەیشتن\" دوو بەرهەمی نوێی مەنسووری یاقووتی چیرۆك نووسیی ناوداری كرماشانن كە رۆژی پێنجشەممە 29ی پووشپەڕ لە رێوڕەسمێكدا لە بینای كتێب فرۆشیی حافز لە شاری كرماشان بە ئامادەبوونی خودی نووسەر پەردەیان لەسەر لادەدرێت.
چیرۆكەكانی ئاسكە دۆڵ كۆی حەوت بەرهەمی پێشووی \"مەنسوور یاقووتی\"ن كەلە نێوان ساڵانی 1350 هەتا 1357دا چاپ و بڵاو كراونەتەوە ئێستاش پاش سێدەیە لە یەك كتێبدا هەمیشان بڵاو كراونەتەوە و \"بووناسیی تێگەیشتن\"یش رەخنەیەكی هاوبەشە كە لەگەڵ \"ئارش سەنجابی\" لەسەر ئەدەبیاتی داستانیی \"مەسعوود كیمیایی\" نووسیویانە.
هەتا كۆتایی ساڵی 1391 چوار كتێبی دیكەی مەنسوور یاقووتی، لە بوارەكانی \"لێكۆڵینەوە، كورتە چیرۆك، رۆمان\" چاپ و بڵاو دەبنەوە.
ـ مەنسوور یاقووتی ساڵی 1327 لە گوندێكی سەر بە شاری كرماشان لەدایك بووە.
ـ چیرۆك نووس، رۆمان نووس و كەسێكی دەرەوەستە و لە ئاستی ئێراندا بەرهەمەكانی كاریگەرییەكی زۆریان هەبووە، هەرچەند زۆربەی بەرهەمەكانی ناوەرۆكی كوردییان هەیە، بەڵام بە زمانی فارسی ننوسراون.
ـ بەشێك لە بەرهەمەكانی بریتیتن لە: برین،گوڵخاس، منداڵیی من، چیرۆكەكانی ئاسكەدۆڵ، ساڵی كۆرپە، پیاوانی بەیانی، ژێر هەتاو، پاجۆش، چرایەك لەسەر لووتكەی مادیان كێو، كرمانج، ئەفسانەی سیرەنگ، تووشای باڵندە غەریبەكەی زاگرۆس، ئاگر و ئاواز، ئەفسانە كوردییەكان، تێڕوانینی بەرهەمەكانی دەرویشیان و هەنگاوێك بۆ پێشەوە.
ـ نزیك بە 10 بەرگ رۆمانی هەیە كە هەتا ئێستا چاپ و بڵاو نەكراونەتەوە.
ـ چەندین وتار و كتێبی دیكەی لێكۆڵینەوەی لەمەڕ حافز و فیردەوسی هەیە.
ـ بۆ ماوەیەكی زۆر بەهۆی بیروباوەڕی سیاسی لەلایەن حكوومەتی پەهلەوی و حكوومتی ئیسلامیی ئێرانیشەوە بەرهەمەكانی ئیزنی بڵاو كردنەوەیان پێنەدەدرا.