لە كرماشان 12 ئاسەورای مێژوویی - سروشتی بە شۆرای تۆماری میللی ناسێنران
13:24 - 6 بەفرانبار 2711
كوردپا: ئیدارەی میراس فەرهەنگیی پارێزگای كرماشان 12 ئاسەواری مێژوویی - سروشتی بە مەبەستی تۆمار كردنیان بە شۆرای تۆماری میللی ناساند.
ماڵپەری میراس فەرهەنگیی پارێزگای كرماشان بڵاوی كردەوە، جاجم رستن، تەنبوور ژەنی و مەقامە ناوچەیی و خۆماڵییەكان بەشێكن لەو 12 ئاسەوارەی كە بە شۆرای تۆماری میللی ئێران ناسێنراون.
هەروەها بەشێكی دیكە لەو 12 ئاسەوارە مێژوویی - سروشتیە شەش ئەشكەوتی هەڵكەوتوو لە شارەكانی سونقور، سەحنە و كولیایی پارێزگای كرماشانن.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك لە ئاسەوای مێژووییش بریتین بوون لە، بینای حاجی ئیبراهیم عەلایی لە سەردەمی قاجارییە و حەمامی \"ملاباشی\" و حەمامی \"شەریف ئاوا\" لە گوندی كەندوولەی سەر بە شاری سەحنە و پێكهاتەی مێژوویی گوندی \"هەجیج\"ی سەر بە شاری پاوە.
بڕیارە ئەو 12 ئاساوارە مێژوویی - سروشتیە لەلایەن شۆرای تۆماری میللیەوە بخرێنە بەرباس و لێكۆلێنەوە و بڕیاریان لەسەر بدرێ.