لە دەڤەری شارەزوور شوێنەوارێكی مێژوویی دۆزرایەوە
15:47 - 10 رێبەندان 2711
كوردپا: بەڕێوەبەری شوێنەواری مێژوویی سلێمانی رایگەیاند، لە دەڤەری شارەزوور ئاسەوارێكی مێژوویی دۆزراوەتەوە كە پێشینەكەی زیاتر لە دە هەزار ساڵە.
كەماڵ رەحیم رەشید بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی لە لێدوانێكی خەبەریدا ئاشكرای كردووە، نزیك بە سێ ساڵە بە هاوكاریی تیمێكی پسپۆڕی دێرین ناسی لە زانستگای \"هایدلبر\"ی ئاڵمان لە ناوچەی شارەزوور سەرقاڵی توێژینەوە و پشكنینی ئاسەوارێكی كەونارایی ناوچەی شارەزوورین كەلە ئەنجامدا توانیومانە ئەو ناوچە مێژووییە بدۆزینەوە كە هی زیاتر لە دە هەزار ساڵ بەرلە زایینە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە كە پێشینەی گوندی \"چەرموو\" لە دەورووبەری شاری چەمچەماڵ لەم شوێنەوارە زیاترە.
گوندی چەرموو لە 11 كیلۆمیتریی چەمچەماڵ هەڵكەوتووە و وەك یەكێك لە كۆنترین گوند و شوێنەوار و ژیاری مرۆیی و كشتوكاڵی لە جیهان دێتە ئەژمار.
شارەزوور یەكێك لە قەزاكانی پارێزگای سلێمانیە كە هەڵگری گەلێك تایبەتمەندیی مێژوویی، فەرهەنگی و ناوچەیەكی بەربڵاو و بە پیتی كشتوكاڵییە.