لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا

15:16 - 23 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی شاری چاڵدێران، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵە بە هۆی بەرکەوتنی هەرەتریشقەوە گیانی لە دەستدا.

پەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان، لە ڕووداوێکی سروشتیدا، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵە بە هۆی هەورەتریشەوە گیانی لە دەست دا.

ئەو منداڵە دانیشتووی گوندی \"سگریک\"ی شاری چاڵدێران سەر بە پارێزگای ورمێ‌یە کە لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە و لە ئەنجامی بەرکەوتنی هەورەتریشقە گیانی لە دەست داوە.

ئەو ڕووداوە سروشتییە لە کاتێکدا ڕوویداوە، کە ئەو منداڵە لە لای مەڕ و ماڵات بووە و لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت.
هەر لەو ڕووداوە دا، ١٠ سەر لە مەڕ و ماڵاتیش بە هۆی هەورەتریشقەوە تێدا دەچن.

هەروەها لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شارە سەحنەی پارێزگای کرماشان منداڵاێکی تەمەن ١٥ ساڵان بە هۆی کەمترخەمی لە کاتێ لێخوڕینی دووچەرخەسواری گیان لە دەست دەدات.

ئەو منداڵە لەگەڵ یەکێک لە هاوتەمەنەکانیدا لە کاتی لێخوڕینی دووچەرخەسواری، بە هۆی کونترۆڵ نەکردنی دووچەرخەکەیەوە یەکێکیان گیان لە دەست دەدات و ئەوی دیکە بریندار دەبێت.

ئێران لە نێو وڵاتانی جیهان بۆ ڕووداوە سروشتیەكان بە دەیەمین وڵات دێتە ئەژمار و لە ٤٠ ڕووداوی سروشتی لە جیهاندا، سی حاڵەتی لە ئێران ڕوو دەدەات.