لە دوو رووداوی جیاوازدا پێنج هاووڵاتیی شاری نەغەدە گیانیان لە دەست دا
14:36 - 23 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: ئەندامانی بنەماڵەیەك لە نەغەدە لە رێگای نیوان ورمێـ نەغەدە و لە سێریانی حەیدەرئاوا، بە هۆی رووداوی هاتوچۆووە گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە نەغەدە، لە رێكەوتی 22ی مانگی خەزەڵوەر رەحمان بەهرامی، عەلی بەهرامی، ئەسما بەهرامی و عالیە یەعقووبی لە كاتێكدا دیانەویست بە مەبەستی پێشوازی كردن لە هاتنەوەی حاجیان رێگای فرۆكەخانەی ورمێیان گرتبووە بەر، لە ئەنجامی رووداوی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا.
ئەو چوار هاووڵاتییە لە ئەندامانی بنەماڵەیەك و خەڵكی شاری نەغەدەن.
هەواڵنێرمان لە درێژەدا رایگەیاند، لە رووداوێكی دیكەشدا هاووڵاتییەك بە ناوی كامران فازڵیی كوڕی عەلی تەمەن 32 ساڵ و خەڵكی نەغەدە گیانی لە دەست دا.
بە وتەی شایەتحاڵان هۆكاری گیان لە دەست دانی كامران فازڵیی كەوتنە خوار لە بینایەكی نێوە تەوا لە شاری نەغەدە بووە.