لە درێژەی خۆکوژیی مێرمنداڵان، مێرمنداڵێکی مەلەکشاهی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:26 - 2 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی شاری مەلەکشاهی ســەر بە پارێزگای ئیلام، بە شێوەی خۆهەڵواستنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شــەممە ٣١ی خەرمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ سـاڵ، بە هۆی کێشــەی ئابووری و نەبوونی پێداویستەکانی قوتابخانە دەستی دایە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو مێرمنداڵە، بە ناوی \" ڕامین ئەبکپوور\"، خەڵکی \" پاریابـ\"ـی شاری مەلەکشاهی ئیلام ڕاگەیاندراوە.

کۆمەڵناسان لەو باوەڕەدان، هۆکاری کۆمەڵایەتیی وەکوو هەژاری، نەبوونی پشتیوانی، بێهیوایی بە داهاتوو، سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژی لاوان و مێرمنداڵان لە ئیراندا بە ئەژمار دێن.