لە تاجیكستان گرووپێكی نمایشی منداڵانی مەهاباد نوێنەرایەتیی ئێران دەكات
21:46 - 26 خاکەلێوه 2712
كوردپا: نمایشی بووكە شووشەی ناوەندی پەروەردەیی فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری مەهاباد وەكوو تەنیا نوێنەری وڵاتی ئێران لە سێیەمین ڤێستیڤاڵی نمایشی بووكە شووشە لە وڵاتی تاجیكستان نمایش كرا.
سەحەر مهرەبانی چالاكی ئەدەبیی و پەروەردەیی منداڵان لە شاری مەهاباد بە هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، ئەو نمایشە بە شێوەی \"دەست و سێبەر\" بەڕێوە دەچێت.
مهرەبانی وتیشی: ناوەڕۆكی نمایشەكە، \"مێروولەیەكە كە لە سەفەردا بەدوای وەدەست خستنی زانیارییە\".
سەحەر مهرەبانی نووسەری ئەو نمایشە لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتی: نمایشی بووكە شووشەی \"گروفالو\" لەلایەن 7 كەسەوە نمایش دەكرێت و تارا مهرەبانی، ژینا فەلاحی، ئارینا زیایی و بەهارە ئەهرابی لە ئەكتەرە سەرەكییەكانی نمایشی بووكە شووشە لە وڵاتی تاجیكستانن.
ئەو نمایشە لە دەرهێنەریی شەهرام ئیراندوست و بە زمانی كوردی بەڕێوە دەچێت.