لە بەغدا بە بیانووی هۆكاری ژینگەیی رادیۆیەكی كوردی دادەخرێت
13:22 - 2 بانەمەڕ 2712
كوردپا: وەزارەتی ژینگەپارێزیی حكوومەتی بەغدا لە نامەیەكدا بەڕێوەبەرانی \"رادیۆ شەفەق\"ی لەو شارە ئاگادار كردۆتەوە كە لەبەر هۆكاری ژینگەیی چیدیكە ناتوانن درێژە بە وەشانی بەرنامەكانیان بدەن.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بەمەبەستی بەدوادا چوونی ئەو پرسە و زانیاریی وردتری ئەم مەسەلەیە پێوەندیی بە \"ئاراس جەواد\" رۆژنامەنووس و یەكێك لە بەڕێوەبەرانی رادیۆ شەفەق سەر بە دەزگای شەفەق لە شاری بەغدا كرد.
ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی رادیۆ شەفەق و بەرپرسی بەشی كوردیی سایتی \"شەفەق نیوز\" وتی: \"چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن وەزارەتی ژینگەپارێزیی عێراقەوە پێمان راگەیەنرا كە لەبەر دوو هۆكار دەبێ رادیوی شەفەق وەشانی خۆی رابگرێت. یەكەم ئەوەی كە ئانتنی بڵاو كردنەوەی بەرنامەكان لە شوێنی نیشتەجێ بوونی هاووڵاتییان هەڵكەوتووە و دووەمیش ئەوەیە كە شەپۆلی دیجیتاڵیی رادیوكە مەترسیی زۆر گەورەی بو سەر گیانی هاووڵاتییان هەیە و ئاشكراشی كرد ئەوە بۆ جاری دووەمە كە ئەو بیانوویە بە ئێمە دەگرن\".
ئاراس جەواد وتی: ئەمە هۆكاری سیاسیی لە پشتەوەیە، چونكە ئەم بڕیارە لە كاتێك دایە كە زۆربەی كاناڵ و رادیۆكانی دیكە لە شاری بەغدا شوێنی هەڵكەوتەكەیان لە شوێنی نیشتەجێ بوونی هاووڵاتییان و لە گەڕەكەكان دایە و هەروەها ئەوەشی خستە روو كە رادیۆی شەفەق پێشتر رەزامەندیی یاسایی لە وەزارەتی ژینگە و شوێنە پێوەندیدارەكانی بەغدا وەگرتووە.
ئەو لێپرسراوە لە رادیۆ شەفەق هۆكاری ئەو بڕیارەی وەزارەتی ژینگەی بە كێشەی سیاسیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا لەقەڵەم دا و وتی: ئەو كارە بێجگە لە بیانوو گرتن، هیچ شتێكی تر نیە.
ئاراس وتیشی: رادیۆ شەفەق رۆژانە20 كاتژمێر بەرنامە بە زمانی كوردیی باشوور (فەیلی) و سورانی و عەرەبی بڵاو دەكاتەوە و زیاتر بەرنامەكان لایەنی سیاسی و فەرهەنگی و كولتوورییان پێوە دیارە و زیاتر ئەو پرسانەی كە پێوەندییان بە كوردستانەوە هەیە دێنێتە بەرباس و لێكدانەوەیان لەسەر دەكات.
ئەو بەڕێوەبەرە ئاشكراشی كرد، مەبەستێكی دیكەی ئێمە لە دامەزراندنی رادیۆ شەفەق زیندوو كردنەوەی زمانی كوردی و پرسی نەتەوایەتی لە ناوەڕاستی عێراق و بەتایبەتی لە شاری بەغدایە و زیاتر بەرنامەكانمان لەو پێوەندییەدا چڕ كردۆتەوە.
ئەو لێپرسراوە لە درێژەی لێدوانەكەی بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا باسی لەوەش كرد كە رادیۆی شەفەق بەشێكە لە دەزگای شەفەق و لە ساڵی 2004وە دامەزاروە و لەو كاتەوە هەتا ئێستا زۆر بە باشی توانیویەتی كارێگەریی لەسەر هەستی نەتەوایەتیی ئەو كوردە فەیلیانە هەبێت كە حكوومەتی ئیستای بەغدا دێهەوێ لە بواری مەزهەبیەوە كاریان لەسەر بكات و هەوڵی داخستنی \"رادیۆ شەفەق\"یش لە راستای سەركەوتنی ئەو رادیۆیەدا بووە.