لە بەرزاییەکانی سەڵماس، کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە برینداربوو

14:06 - 10 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەڵماس ،بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"سامی ڕەشیدی\" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی بەخشی کۆسار ، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی \"هراویل\"ی شاری سەڵماس بە سەختی بریندار بوو.

لەو ڕووداوەدا، ئەم کۆڵبەرە کوردە، لاق و پشتی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەڵماس کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی \"سامان ساڵحی\" تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گەڕەکی \"قەوەخ\"ـی سەقز و \"محەممەد کەریمی\" خەڵكی گوندی \"شوێ\" سەر بە شاری بانه لە چیاکانی دەورووبەری گوندی \"بروێشکانی\" سەر بە بەخشی \"نەنۆر\" بە هۆی سەرما گیانیان لە دەست دا.