لە بیست رۆژدا 30% كرێكارانی كەرتی بەرهەمهێنانی ئێران لەسەر كار دەركراون
14:22 - 21 خاکەلێوه 2712
كوردپا: هەواڵدەریی كاری ئێران (ئیلنا) لە راپۆرتێكدا بڵاوی كرۆدتەوە، لە سەرەتای ساڵی 91ەوە لە سەرانسەری ئێران 30% كرێكارانی كەرتی بەهەمهەێنان لەسەر كار دەركراون و پێشبینی دەكرێت هەتا كۆتایی ئەمساڵ، بەشێكی بەرچاو لە كرێكارانی كەرەتەكانی بەرهەمهێنان دەربكرێن.
فەرامەرز تەوفێقی، چالاكی كرێكاری لەم بارەوە بە هەواڵدەریی كاری ئێرانی راگەیاندووە، كەرتی بەرهەمهێنان بەهۆی دەركردنی كرێكاران رووبەڕووی قەیرانێكی قووڵ بۆتەوە و لە ئەگەری بەردەوامیی ئەم رەوتە، هەتا كۆتایی ئەمساڵ كەرتی وەبەرهێنان بەتەواوەتی پەكی دەكەوێت.
لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی لە ئیعتراز بە دەركردنی كرێكاران لە شوێنە جیاجیاكانی ئێران، چەندین كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، بینای سەركۆماری، وەزارەتی كار و دەفتەری نوێنەرانی مەجلیس لە تاران كۆبوونەتەوە و باسیان لەمەڕ مەترسییەكانی قەیرانی ئابووری و گرفتی دابین كردنی بژیوی ژیان هۆشدارییان داوە.
ئەو چالاكە كرێكاریە بە ئاماژە بە ناودێر كردنی ئەمساڵ وەك پشتیوانی لە كار و بەرهەمهێنانی میللی، باسی لە نەدانی یارانەكان و داخران و تێكشكانی زۆرێك لە كەرتەكانی ئابووری و بەرهەمهێنان و شەڕی نێوان كرێكاران و خاوەنكاران لە ئێران كردووە.
ئەو كەرتە ئابووری و بەرهەمهێنەرانەی كە هەتا ئێستا كرێكارانیان دەركردووە بریتیتن لە: شەهاب خۆدڕەو 650 كرێكار، كاشیی كەسرای سنە 12 كرێكار، كشت و سەنعەتی مەهاباد 21 كرێكار.
دەركردنی ئەو كرێكارانە لە حاڵێكدا رووی داوە كە زۆرێكیان پێشینەی كاریان لە 10 ساڵ زیاتر بووە.