لە بۆکان کۆنسێرتێکی مۆسیقای منداڵان بەڕێوە دەچێت

15:43 - 17 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ کۆنسێرتێکی گەورەی مۆسیقای منداڵانی بۆکان لە \"فەرهەنگسەرای سیمورغ\"ی ئەو شارە بەڕێوە دەچێت.

یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی شاری بۆکان بڵاوی کردەوە، ٥٠ منداڵی ٤ هەتا ١٦ ساڵ تەمەنی بۆکانی، بەهاوکاریی گروپی مۆسیقایی \"کۆر\"ی ئەو شارە، کۆنسێرتێکی مۆسیقایی بەڕێوە دەبەن.

ئەو کۆنسێرتە مۆسیقاییە بەمەبەستی پێکهێنانی متمانە بەخۆ بوون و هیواداربوونی بەژیان لە نێوان منداڵاندا رێک دەخرێت.

\"سەید تاهیر حوسێنی\" سەرپەرستی کۆنسێرتی مۆسیقای منداڵان رایگەیاندووە، ژەنینی ئامێرەکانی ویۆلۆن، فلووت، درامس، کۆرگ، رێکۆردێر، ئاڵتوو، بلـز، زایلۆفۆن، مێتالۆفۆن و دەف بە شێوەی گروپی و هەروەها ئامێری \"پیانۆ\"ش بەشێوەی تاکە کەسی ئیجرا دەکرێت.

ئەو چالاکەی بواری مۆسیقای منداڵان ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆرێک لە ژەنیارە ناسراوەکانی کورد لە تەمەنی منداڵیدا فێری مۆسیقا بوون، بۆیە باشترین تەمەن بۆ فێر بوون مۆسیقا، تەمەنی منداڵییە.
\"13785.jpg\"

\"13784.jpg\"