لە بۆكان یەكەم فێستێڤاڵی ئەدەبیاتی منداڵانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەڕێوە دەچێت
19:11 - 22 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەرپرسی كۆڕی فێركاری و فەرهەنگیی ئەدەب ـ بۆكان رایگەیاند، بۆ یەكەم جار لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، فێستیڤاڵی ئەدەبیاتی منداڵانی و مێرمنداڵانی كورد لە شاری بۆكان بەڕێوە دەچێت.
مستەفا ئیلخانیزادە، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی رایگەیاند: لەو فێستیڤاڵەدا كە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان لە بەشەكانی شێعر، چیرۆك، پەخشان و مۆسیقای منداڵان و هەروەها وتار و بابەت لەبارەی هەڵسەنگاندن و تاوتوێی ئەدەبیاتی منداڵانی كورد گرینگیان پێدەدرێت.
ئیلخانیزادە مەبەست لەو فێستیڤاڵەی گەڕاندەوە بۆ گرینگی دانی زیاتر بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان لە مەیدانی فەرهەنگی و ئەدەبی و كوردی و هەروەها خستنە رووی لایەنە لاواز و بەهێزەكانی و خەسارناسیی ئەم ئەدەبە كە هەتا ئێستا لەناو كورددا كەمتر گرینگیی پێدراوە.
لەو فێستیڤاڵەدا کە بڕیارە لە وەرزی زستاندا بەڕێوە بچێت ئەدیب، نووسەر و شاعێران و هونەرمەندانی كورد تێیدا ئامادە دەبن و بڕیارە لە كۆتاییدا منداڵانی سەركەوتوو خەڵات بكرێن.
كۆڕی فێركاری و فەرهەنگیی ئەدەب ـ بۆكان لە ساڵی ١٣٨٥ەوە دامەزراوە و یەك لە ناوەندە چالاك و ئەكتیڤەكانە لە بواری فێركاریی زمانی كوردی، رێكخستنی كۆڕ، سیمینار و بیرئانینی نووسەر و هونەرمەندانی كورد و بەتایبەت بەڕێوە بردنی كارگەی شێعر و چیرۆكی منداڵان بە شێوەی زانستی و هەتا ئێستا چەندین خولی لەم بارەوە بەرێوە بردووە.