لە بانە ئەندامێکی سپای پاسداران کوژرا
21:15 - 26 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری بانە لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ کەسێکی سەربە سپای پاسداران بەناوی \"عومەر خدری\" ناسراو بە \"عومەرە درێژ\" کوڕی حەمە عەزیز و خەڵکی گوندی \"قوڵیاوا\" لە ئەنجامی تەقەی کەس یان کەسانێکی نەناسراو لە شاری بانە بە توندی بریندار بووە و پاش راگوستن بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە بەهۆی کاریگەریی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، کەس یان کەسانێک لەپەیوەندی لەگەڵ ئەو رووداوەی رۆژی رابردوودا دەستبەسەر نەکراون.
بە وتەی هاووڵاتیانی ناوچەی بانە، ناوبراو یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بووە و لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا دەستێکی باڵای لە ئازار و ئەزیەت کردنی کاسبکاران و کۆڵبەرانی سەر سنووردا هەبووە.