لە بانە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەدەستی هێزە نیزامییەکان کوژرا
18:17 - 3 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: لە ناوچەی سنووری بانە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی گیانی لێ ئەستێندرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، شەوی دووشەممە رێکەوتی ٢ی رێبەندان هیزە نیزامییەکانی جێگیر لە سنووری بانە لە شوێنێک بە ناوی \"چۆمی چووشی\" تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی \"سابیر ئاڵتوون\" گیانی لەدەست داوە.
سابیر ئاڵتوون تەمەنی ١٧ ساڵ و کوڕی جەلال و خەڵکی گوندی \"نەمنجێ\"ی ناوچەی پیرانی سەربە پیرانشار بووە کە بۆ پێشەی پڕ مەترسی کۆڵبەری رووی لە ناوچە سنووریەکانی نێوان شاری بانە و هەرێمی کردستان کردبوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی شاری بانە راگیراوە و رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
فۆتۆ: لوقمان رەحیمی