لە بازگەی "قازانچی"ی كرماشان ناو مۆبایلی هاووڵاتییان دەپشكێنرێ‌

15:20 - 22 سەرماوەز 2711
كوردپا: بۆ ماوەی زیاتر لە یەك حەفتەیە تیمێكی تایبەت لە بازگە و سێ رێیانی قازانچیی كرماشان بە شێوەیەكی توندوتۆڵ مۆبایلی موسافیرەكان دەپشكنن و لێپرسینەویان لێ‌ دەكەن.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە كرماشان، ئەو تیمە تایبەتە كە بە فەرمی رایاننەگەیاندووە سەر بە چ ئۆرگانێكی حكوومەتین، بە شێوەی توندوتۆڵ ناو مۆبایلی موسافیركان دەپشكنن و زانیاریی شەخسیی ناو مۆبایلی هاووڵاتییان دەردێنن و ئەو كەسانەی كە ژماری دەرەوەی وڵات لەناو مۆبایلەكانیاندا هه‌بێت هەم ژمارەکە و هەم ناوی یادداشت دەكرێت.

هەوالنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاندووە، لەلایەن ئەو مەئموورانەوە لێپرسینەوە لە موسافیرەكان دەكرێت كە خاوەنی ئەو ژمارەیە لە كوێیە، چ كارەیە، لەلای تۆ چ دەكات و ئاخۆ خزماتییان پێكەوە هەیە؟

ماوەیەك لەمەوپێش هەر لە سێ‌ ڕێیانی قازانچی نێو لابتۆپی خوێندكاران دەگەڕان و لێپرسینەویان لێ‌ دەكردن.

وێنە : فارس