لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئەستەمبۆڵ ئەندامێکی بەرێوەبەریی BDP کوژرا

13:14 - 29 رەشەمه 2711
کوردپا: هەواڵدەرییەکانی ناوخۆی تورکیە بڵاویان کردەوە، هێرشی پۆلیسی تورکیە بۆسەر رێوڕەسمی ئاهەنگی نەورۆز لە ئەستەمبۆڵ بۆتە هۆی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پارتی ئاشتی و دیموکراسی.

ئاژانسی فۆرات نیووز بڵاوی کردەوە، له‌ ئه‌نجامی هێرشی پۆلیسی تورکیە لە \"کازلی چشمەی سه‌ر به‌ زه‌یتین بورونی ئه‌سته‌مبؤڵ\" بۆ سەر جەماوەری خەڵک کە ئاهەنگی نەورۆزیان رێک خستبوو، \"حاجی زه‌نگین\" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ده‌په‌ی ئارناڤوکۆ گیانی له‌ده‌ست دا.

بە پێی هەمان هەواڵ، ئەم ئەندامە باڵایەی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له‌ تێکهەڵچوونی دوێنێ له‌ گه‌ڵ پۆلیس کە بە گازی ئەشکاوەر بووە سه‌ری بریندار بووە و پاش گەیاندنی بە نه‌خۆشخانه‌ی ئارناڤوکۆ گیانی له‌ده‌ست داوە.

\"گوڵتا‌ن کشاناک\" هاوسه‌رۆکی پارتی و ئاشتی و دێمۆکراسی، له‌ لاپه‌ڕه‌ی تویته‌ری خۆیدا هه‌واڵی گیانی له‌ده‌ست دانی ئەو ئەندامەی بەدەپەی پژڕاست کردۆتەوە‌.

هەموو ساڵێک لە کاتی بەڕێوە چوونی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە کوردستانی تورکیە و ئەستەمبۆڵ لە نێوان جەماوەر و پۆلیسدا ئاڵۆزی ساز دەبێت.