لە ئاكامی خۆپیشاندانێك لە شاری روانسەر دوو ژن دەستبەسەر كران
17:27 - 28 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: رێپێوانی رۆژی \"قودس\" لە شاری روانسەر تونوتیژیی لێكەوتەوە و بووە هۆی پێكدادانی خەڵك و هێزە ئەمنیەتییەكان و بەو هۆیەوە لەلایەن لیباس شەخسییەكانەوە دوو ژن دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێكی نادیار كراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بە پشت بەستن بە زانیاریی شایەتحاڵان رۆژی هەینی رێكەوتی 27ی گەلاوێژ رێپێوانی \"رۆژی جیهانیی قودس\" لە شاری روانسەر لە پارێزگای كرماشان، توندوتیژیی لێكەوتەوە و لە ئەنجامدا لە نێوان خەڵك و هێزە شەخسییەكاندا شەڕ و تێكهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە و لە ئەنجامدا \"نیگین تەیبی\" كچی غەفوور و ژنێكی دیكەش كە هەتا ئێستا ناوەكەی نەزانراوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێكی نادیار كراون.
بەپێی زانیاریی شایەتحاڵان هەێز لیباس شەخسییەکان دوای گرتنی نگین سەردانی ماڵی ناوبراویان گرتووە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان کۆمپیۆتێر و کەلوپەلی ناوبراویان لەگەڵە خۆیان بردووە.
نگین خاوەنی بڕوانامەی لیسانس و مامۆستای خانەنشین کراوی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانە.
بە وتەی شایەتحاڵان هێزە لیباس شەخسییەكان دەستیان كردووە بە ئەزیەت و ئازاری خەڵك و خۆپیشاندەرانیش دروشمی دژە حكوومەتییان داوە و ئەمەش بۆتە هۆی پێكدادانی هێزە لیباس شەخسییەكان و خەڵك و بۆ ماوەی چەند كاتژمێر شار دۆخی ئەمنیەتیی بە خۆیەوە گرتووە.
\"رۆژی جیهانیی قودس\" كە ساڵی 1358 لەلایەن \"ئایەتوڵڵا خومەینی\"یەوە بە مەبەستی پشتیوانی لە فەلەستین دیاری كراوە، دوایین هەینیی مانگی رەمەزانە كە هەر ساڵە لەلایە حکوومەتی ئێرانەوە بەو بۆنەوە رێپێوان بەڕێوە دەچێت