لە 22ی رێبەنداندا، دووكان و بازاڕی مەریوان بە ناچاری داخران
18:51 - 22 رێبەندان 2711
كوردپا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ئیدارەی \"اماكن عمومی\"ی هێزی ئینتزامییەوە بە دووكاندارەكای بازاڕی مەریوان راگەیەنرابوو كە دەبێ لە رۆژی 22 رێبەنداندا دووكانەكانیان دابخەن.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە مەریوان، لە چوارچێوەی بڕیاری ئیدارەی ئەماكنی گشتیی مەریوان، بە دووكاندارەكانی شەقامی سەرەكیی مەریوان راگەیەنراوە كەلە رۆژی 22 رێبەنداندا دایبخەن، لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنی ئەو بڕیارەدا لەگەڵ سزای لەبەرچاو گیراوی ئەو دامەزراوە نیزامیەوە، بەرەوڕوو دبن.
وەك باوە ئەو سزایانەی لەلایەن ئیدارەی ئەماكنەوە بۆ بەناو \"سەرپێچیی دووكانداران\" رەچاو دەكرێت، داخستنی دووكان و شوێنی كاسبیە هەتا ماوەیەك كە جیاوازیی هەیە و هەروەها لێ ئەستاندنەوەی مۆڵەتی یاسایی كار و كاسبی لە دووكانداران كە پێشتر نموونەی زۆری لەم چەشنە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران رووی داوە.