لێکۆڵەرێکی سەقزی ناوی لەنێو ١٠٠ بیرمەندی جیهاندا هەیە

10:31 - 25 رەشەمه 2719

پڕۆفیسۆر "محەممەد سەجادی"، مامۆستای زانکۆی سۆران لە هەرێمی کوردستان، وەکوو یەکێک لە باشترین لێکۆڵەرەکانی جیهان لە بواری "کیمیا" بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەستنیشان کرا.

ئەو مامۆستای زانکۆیە، یەکێک لە باشترین لێکۆڵەرەکانی بواری کیمیا لە زانکۆی سۆرانە و  ناوی لە لیستی ١٠٠ بیرمەندی جیهاندایە.

پڕۆفیسۆر "محەممەد سەجادی" لەلایەن دامەزراوەی  Clarivate Analytics  بە ناردنی ئیمەیلێک ئاگادار کراوەتەوە کە ناوی لە لیستی ١٠٠ بیرمەندی جیهاندایە.

دوکتور "موسلێح مستەفا"، سەرۆکی زانکۆی سۆران، لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "هەوڵە بێوچانەکانی دوکتور سەجادی لە بوارەکانی پێشکەوتووی زانست، جێگای ڕیزلێنان و پێزانینە."

 پڕۆفیسۆر "سەجادی" لەدایکبووی شاری سەقزە کە لە بواری زانستی کیمیا خاوەنی چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی بەرفراوانە.