لێپرسراوێكی حكوومەتی: سووتانی زەریاچەی زرێبار بە ئەنقەست بووە
14:42 - 21 سەرماوەز 2711
كوردپا: لێپرسراوی گشتیی ژینگە پارێزی كوردستان ئاشكرای كرد، بەپێی ئەوەی كە سووتانی قامیشەڵانەكانی زەریاچەی زرێبار لە چەندین شوێنەوە رووی داوە، زۆر ئاشكرایە كە ئەو رووداوە بە ئەنقەست بووە.
ناسێح قادری بێ ئەوەی كە ناوی كەس یان لایەنێك ئاشكرا بكات، وتی: لێكۆلینەوەكان دەریان خستووە كە ئاگر تێپەڕ بوونی قامیشەڵانەكانی زەریاچەی زرێباری مەریوان بە ئەنقەست بووە.
ئاگر كەوتنەوەی رۆژی هەینی لە سێ قۆڵی\"ئینگیجە، كانی سانان و بەردەڕەش\" روویان داوە و بەهۆی نەبوونی ئیمكاناتی ئاگر كوژێنەوە بەشێكی بەرچاو لە قامیشەڵانەكانی زەریاچەی زرێبار سووتاون.
قادری لە وتوێژێكدا لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی كورد پرێس رایگەیاند، ئەو ئاگر كەوتنەوە بەردەوامانە دەبێتە هۆی ئەوەی كە زیندەوەرەكانی ناو ئەو ئاوە و هەروەها باڵندە و ئاژەڵەكانی دەورووبەری زەریاچەی زرێبار لەناو بچن.
لە چەند مانگی رابردووە هەتا ئێستا نزیك بە 20 حاڵەتی ئاگر كەوتنەوە لە زەریاچەی زرێبار رووی داوە و نیگەرانییەكی گەورەی لای دانیشتوانی ئەو ناوچەیە درووست كردووە.
زەریاچەی زرێبار لە 2 كیلومیتریی شاری مەریوان هەڵكەوتووە و بە یەكێك لە ناوەندە گەشتیاری و تووریستییەكانی ئەو ناوچەیە دێتە ئەژمار.
ئەو زەریاچەیە نزیك بە 5 كیلومیتر درێژایی و 1/5 پانایی هەیە و ئاوی ئەو زەریاچەیە لە كانیەكانی ژێر زەریاچەكەوە دابین دەبێت.