لێپرسراوی كۆمیتەی زانیاریی سێنا: ئێران و ئەمریكا بەرەو پێكدادان دەڕون
04:32 - 26 رەزبەر 2711
كوردپا: دایان فاینستان لێپرسراوی كۆمیتەی زانیاریی سێنا رایگەیاند: هەر دوو حكوومەتی ئێران و ئەمریكا بەرەو ئاقارێك هەنگاو دەنێن كە دەتوانێ ئەنجامەكەی پێكدادانی لێ بكەوێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رویتێرز لە زاری ئەو لێپرسراوە ئەمریكاییەوە بڵاوی كردەوە، ئێران سەرقاڵی درووست كردنی چەكی ئەتۆمە و هەروەها لەم دواییانەشدا دەستی داوەتە پیلانی تیرۆ لەناو خاكی ئەمریكادا.
بەوتەی فاینستان ئەم هەوڵانەی ئێران بۆ ئەمریكا جێگای قبوول نین و ئەگەری ئەوە لە گۆڕێ دایە پێكدادانی نیزامی لە نێوانیاندا بێتە ئاراوە.
دایان فاینستان لەو باوەڕە دایە، ئەمریكا تەنیا دەبێت لە رێگای گەمارۆوە زەخت و گوشارەكانی بۆ سەر حكوومەتی ئێران زیاتر بكات و لە هەرچەشنە هێرێشكی نیزامی خۆی ببوێرێ.
لێپرسراوی كۆمیتەی زانیاری سێنا وتیشی، بەپێی ئەو بەڵگانەی كە لەبەر دەست دان لێپرسراوانی پایەبەرزی ئێران بۆ وێنە قاسم سولێمانی فەرماندەی سپای قودس ئاگاداری پیلانی تیرۆر كردنی باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن بووە.
پۆلیسی فیدارڵی ئەمریكا حەوتووی پێشوو كەسێكی بە رەچەڵەك ئێرانی بە تاوانی هەوڵدان بۆ تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لە ئەمریكا دەستبەسەر كرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا هەرچەشنە دەست تێدا بوونێكی لە پیلانی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان رەت كردەوە.
وڵاتی عەرەبستان پەرەوەندەی تیرۆری باڵوێزەكەی بردۆتە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.