لێپرسراوانی ئێران ئیزنی بەڕێوە چوونی نوێژی جێژنی قوربانیان بە پەیڕەوانی ئایینی سوننە نەدا
13:19 - 16 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لێپرسراونی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئیزنی بەڕێوە چوونی نوێژی جێژنی قوربانیان بە پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە لە تاران و هێندێ لە شارەكانی دیكە نەدا.
ماڵپەڕی دویچەوێلە بڵاوی كردەوە، ژمارەیەك لە نوێنەرانی سوننە مەزهەب لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی تاران، ئاشكرایان كردووە، رەوتی پێشگرتن لە بەڕێوە چوونی نۆێژی جێژنی قوربان لە شاری تاران بۆ جارێكی دیكە دووپات بۆوە.
ئەو نوێنەرانە رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی لە شوێنە گشتییەكان ئیزنی بەڕێوە چوونی نوێژی جێژنیان نەدا، تەنانەت نەیانهێشت لە ماڵەكانیشدا بە شێوەی بەكۆمەڵ ئەو نوێژە بەڕێوە بچێت.
یەكێك لە چالاكانی مەزهەبی سوننە بە دویچەوێلەی راگەیاندووە، ئێمە داوامان لە لێپرسراوانی شاری تاران كرد كە ئیزنمان پێ بدەن لە پارك نوێژی جێژنی قوربان بەڕێوە ببەین بەڵام دژایەتیی لەگەڵ كرا.
بە وتەی ئەو چالاكە مەزهەبیەی سوننە، لە شاری تاران هیچ مزگەوتێكی ئایینی سۆننە بوونی نیە.
حەسەن ئەمینی بەرپرسی ئەنجوومەنی مەكتەب قورئان لەو باوەڕە دایە، خەڵكی كوردستان لە ئەنجامی ئەو زەخت و گوشارانەی كە لەسەریانە بە ناچاری هەر شارە و لە رۆژێكی جیاوازدا جێژنی قوربان بەڕێوە دەبەن.
ئەمساڵ لە وڵاتی ئێران رۆژی دووشەممە وەكوو رۆژی جێژن دیاری كراوە، بەڵام دانیشتوانی كوردستان و پەیڕەوانی ئایینی سوننە مەزهەب لە رۆژی یەكشەممەدا جێژنی قوربانیان بەڕێوە بردووە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش لێپرسراوانی حكوومەتی ئێران ئیزنی چوون بۆ وڵاتی عەرەبستانیان بە دوو كەسایەتیی ئایینی سوننەی شاری زاهیدان بە ناوەكانی محەممەد قاسم قاسمی و ئەحمەد ناروویی نەدا.
ئیمام جومعەی شاری زاهیدان و جێگری ئیداریی\"دارالعلوم\" بە مەبەستی بە جێ گەیاندنی رێوڕەسمی حەج دیانهەویست بچنە وڵاتی عەرەبستان ، كە بە هۆیەكی ناڕوونەوە لە فڕۆكەخانەی شاری زاهیدان پێشیان پێ گیرا.