لێپرسراوانی پارێزگای ئیلام بەشدارییان لە كۆبوونەوەی ستراتیژیكی سەركۆماریدا نەكرد
12:50 - 29 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لێپرسراوانی پایەبەرزی پارێزگای ئیلام بەشدارییان لە كۆبوونەوەی پەرە پێدانی پارێزگاكان ( بەشی ستراتیژیكی)دا نەكرد.
شاپوور پولادی نوێنەری خەڵكی ئیلام لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وێڕای رەخنەی توند لە بەڕێوەبەرانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند، ئەو لێپرسراوانە بە بەشداری نەكردنیان لەو كۆبوونەوە گرینگەدا سەڵماندیان كە هیچ گرینگیەك بە پڕۆژە نیوە تەواوەكان نادەن.
پولادی بە هەواڵدەریی میهری راگەیاندووە، لەم چەشنە كۆبوونەوانەدا دەكرێ پرسی پڕۆژە نیوە تەواوەكان بێنە بەرباس و لەو رێگایەوە بە مەبەستی چاكسازی زەختی زیاتر بخرێتە سەر لێپرسراوانی دەوڵەتی ئێران.
ئەو لێپرسراوانەی كە خۆیان لە بەشداری كردن لە كۆبوونەوەی بەشی ستراتیژیكی سەركۆماری لە پارێزگای ئیلام بواردووە، هەتا ئیستا هۆكاری بەشداری نەكردنیان رانەگەیاندووە.