لێپرسراوانی زانكۆی پەیام نووری ماكۆ بەروانگەی ئەمنیەتییەوە دەڕواننە خوێندكارانی كورد
20:10 - 20 رەزبەر 2711
كوردپا: خوێندكارانی كوردی زانكۆی پەیام نووری ماكۆ بەهۆی نەبوونی پێداویستیە سەرەتاییەكان و هەروەها روانینی ئەمنیەتی، زەخت و گوشاریان خراوەتە سەر.
بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ئاژانسی كوردپا لە شاری ماكۆ، هەڵسوكەوتی نابەرپرسیارانەی زانكۆی پەیام نوور، بۆتە هۆی ئەوەی كە درێژە دان بە خوێندن لەو زانكۆیەدا رۆژ لە دوای رۆژ ئەستەمتر ببێت.
خوێندكارێكی ئەو زانكۆیە ئاشكرای كردووە، نەبوونی پێداویستیی سەرەتایی و نەبوونی ستانداری بێهداشتی، كەشێكی زۆر ناڵەباری بۆ خوێندكاران درووست كردووە.
هەواڵنێرمان لە درێژەدا رایگەیاند: خوێندكارانی كوردی زانكۆی پەیامی نووری ماكۆ بە شێوەیەكی بەردەوام لەلایەن لێپرسراوانی ئەو زانكۆیە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبە كوردییەكانیان لێ دەدرێ.
سەرەڕای ئیعترازی بەردەوامی خوێندكاران بە بارودۆخی زانكۆی پەیام نووری ماكۆ، لەلایەن لێپرسراوانەوە هیچ هەوڵێك بۆ چاكسازی و وەڵامی داخوازیی خوێندكاران نەدراوە.