لێپرسراوانی بەنداوی داریان داوای چۆڵكردنی ئاواییەكانی هەورامانیان كردووە
16:33 - 26 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: ناوەندە دەوڵەتی و كۆمپانیا بەڵێندەرەکانی بەنداوی داریان و كانیاوی بڵ، وێڕای بچڕاندنی بۆڕی(لوولە)ی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی ناوچەی هەوارمانات، داواشیان لێكردوون ئاواییەكانیان چۆڵ بكەن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر بچڕاندنی ئاوی \"پۆمپاژی\" كانیاوی بڵ بۆ شاری نۆدشە تێپەڕ دەبێو لەو ماوەیەدا هاووڵاتییانی كورد لەخواردنەوەی ئاوی خاوێن و تەندروست بێبەری كراون.
لەهاوێنی ساڵی ٩١وە دانیشتوانی نۆدشە رۆژانە دوو كاتژمێر كەڵكیان لە ئاوی كانی بڵ وەردەگرت و ئەو ئاوە لەرێگەی ٦ \"بنکەی پۆمپاژە\"وە بە مەوادی ١٥ كیلۆمیتر بۆ ماڵەكان دەگوازرایەوە.
راگواستنی ئاوی كانیاوی بڵ بۆ نۆدشە تەنیا ٤ مانگی خایاند و دواتر سیستەمی راگواستنی ئاو بە تەواوەی لەكار كەوت و هەتا ئێستا هیچ ناوەندێک ئەركی چاك كردنەوە و دامەزراندنەوەی دووبارەی ئەو بنكەیەكی بە ئەستۆ نەگرتووە.
بەپێی هەواڵی هێندێلە سەرچاوە ناوچەییەكان، بەشێكی بەرچاو لەكەرەسەی پۆمپاژخانەكە لەلایەن كەسانی هەلپەرەستەوە بە تاڵان بردران.
هواڵنێری كوردپا لە سەوڵاوا، باسی لە پچڕاندنی ئاوی خواردنەوەی سێئاوایی دیكەی هەورامانات کرد، کە لەلایەن كۆمپانیاكانی بەنداوی داریانەوە پچڕێندراون.
دانیشتوانی ئاواییەكانی \"كەلجێ، نوێن و ناو\" بە هۆی نەبوونی بەڕێوەبەریەكی شیاو لە بوونی ئاوی خواردنەوە بێبەرین و تێكچوونی پۆمپاژخانەی كانیاوی \"دەریبەر\"یش وای كردووە كە ئاوی خواردنەوە بە تەواوەتی بپچڕێو دانیشتوانی ئاواییەكان، ئەو هەوڵە بە ئەنقەست لەقەڵەم دەدەن.
ئەو دانیشتوویەی ئاوی ناو بە هەواڵنێری كوردپای وتووە، لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە هەتا ئێستا، پۆمپاژخانەی \"دەریبەر\" تێكچووە و دانیشتوانی ئەو سێئاواییە بە گاڵۆن و تۆنگ و دەبە ئاو لە رووباری سیراوان دەهێنن.
ئەو هاووڵاتییە باسی لە كەڵکئاژۆی كۆمپانیاكان لەمەڕ چۆڵکردنی ئاواییەکانی كردووە و ئەوەشی خستۆڕوو، بەڕێوەبەرانی و كەسانی سەر بە حكوومەت دەیانهەوێبە كەمترین تێچوو ئاوگیری بەنداوی داریان بكەن و لەو رێگەوە ئاوایەیكانیان ناچار كردووە كە بچنە شوێنەكانی دیكە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، كەرەسە و بۆڵدزێرەكانی بەنداوی داریان، بەشێك لە كانیاوی بڵیان رووخاندووە و ئەو هەوڵەش لەگەڵ ناڕەزایەتی چالاكانی ژینگە پارێز بەرەڕوو بۆتەوە.
لە ئەگەری ئاوگیریی بەنداوی داریاندا، كانی بڵ دەچێتە ژێر ئاوەوە و سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی چەندین هەزار كەس بە تەواوەتی لەناو دەچێت و كارەساتی مرۆیی بەدوای خوێدا دەهێنێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر بچڕاندنی ئاوی \"پۆمپاژی\" كانیاوی بڵ بۆ شاری نۆدشە تێپەڕ دەبێو لەو ماوەیەدا هاووڵاتییانی كورد لەخواردنەوەی ئاوی خاوێن و تەندروست بێبەری كراون.
لەهاوێنی ساڵی ٩١وە دانیشتوانی نۆدشە رۆژانە دوو كاتژمێر كەڵكیان لە ئاوی كانی بڵ وەردەگرت و ئەو ئاوە لەرێگەی ٦ \"بنکەی پۆمپاژە\"وە بە مەوادی ١٥ كیلۆمیتر بۆ ماڵەكان دەگوازرایەوە.
راگواستنی ئاوی كانیاوی بڵ بۆ نۆدشە تەنیا ٤ مانگی خایاند و دواتر سیستەمی راگواستنی ئاو بە تەواوەی لەكار كەوت و هەتا ئێستا هیچ ناوەندێک ئەركی چاك كردنەوە و دامەزراندنەوەی دووبارەی ئەو بنكەیەكی بە ئەستۆ نەگرتووە.
راگواستنی ئاوی كانیاوی بڵ بە تەواوەی لەكار كەوتووه
یەكەمین بنكەی پۆمپاژی ئاو لە كانی بڵ لەلایەن كۆمپانیای \"كۆڵهام\"ی بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەنداوی داریان فەوتێندراو و لەناو چوو.بەپێی هەواڵی هێندێلە سەرچاوە ناوچەییەكان، بەشێكی بەرچاو لەكەرەسەی پۆمپاژخانەكە لەلایەن كەسانی هەلپەرەستەوە بە تاڵان بردران.