لێدوانەکانی بەرپرسێکی حکوومەتی کرماشان دژکردەوە رۆژنامەنووسانی لێکەوتەوە
16:35 - 12 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: رۆژنامەنووسان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لێدوانەکانی ئەم دواییانەی \"خوسرەو زەرئەفشانی\" ئەندامی شوورای شاری کرماشان، نیسبەت بە هەڕەشە لە بەشی راگەیاندنی ئەم پارێزگایە مەحکووم کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئاژانسی کوردپا، رۆژنامەنووسانی ئوستانی کرماشان لە دژکردەوەی هەڕەشەی راگەیاندنی خوسرەو زەرئەفشانی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە و خوازیاری ئەوە بوون کە خوسرەو زەرئەفشانی داوای لێبۆردن بکات.
لەبەیاننامەی ئەو رۆژنامەنووسانەدا هاتووە: ئەندامێکی شوورای شاری کرماشان لە وتوێژێکدا، رۆژنامەنووسانی بە هۆی ئاگادارکردنەوە لە سەرپێچەیە جۆراوجۆرەکانی ئەو شوورایە لە وەرگرتنی وامی ٣٠٠ ملیۆن تەمەنی و دەرکردنی سێ ئەندامی ئەو شوورایە، هەڕەشەی سزادانی رۆژنامەنووسانی کردوە، ئێستا رۆژنامەنووسان هاتوون تا ئەو کەسانەی رێگایی نایاسایی دەگرنە بەر بە خەڵکی بناسێنن.
ئەو رۆژنامەنووسانە سزادانی رۆژنامەوانان و چالاکانی بورای راگەیاندنیان بە \"سەرنەوی\" خوسرەو زەرئەفشانی ناو بردووە.
هەروەها رۆژنامەنووسان خوازیاری ئەوەن کە \"خوسرەو زەرئەفشانی\" شوورای شاری کرماشان داوای لێبوردنی گشتی لە رۆژنامەنووسان کە پێداگری لەسەر ئاگادارکردنەوەیی خەڵک دەکەن، بکات.
ئەوە سکاڵای رۆژنامەنووسان، هەواڵدەرییەکان، ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئوستانی کرماشانە و چالاکانی راگەیاندن جەختیان لەسەری کردووە و بە بەرێوەبەرانی یاسایی ئێران دەدرێت.
نوسخەی ئەو بەیاننامەیە بۆ وەزیری ناوخۆ، وەزیری فەرهەنگ وئیرشاد، جێگری راگەیاندنی فەرهەنگ و ئیرشاد، ئۆستاندار، فەرماندار و بەرپرسی گشتیی دادگوستەری کرماشان و بەرپرسی دیوانی باڵایی دادپەروەری ئیداری و خەڵکی کرماشان ناردراوە.