لێدوانی نوێنەری پێشووی مەجلیس و رەخنەگرێکی سیاسی لەسەر گۆڕانکاری بەڕێوەبەری لە کوردستان
20:15 - 29 رێبەندان 2713
هێنانە گۆڕێی دەستەواژەی \"بژاردەی خۆجێییمان بۆ پۆستی ئوستانداری دەست نەکەوت\" لەلایەن وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی نوێوە، هیوا ئومێدی ئەو کەسانەی کە سەبارەت بە تێڕوانینی دەسەڵات بە ئوستانە کوردنشینەکانی ئیران، دەنگیان بە حەسەن رۆحانی دابوو، بووە بڵقی سەر ئاو.
چاوڕوانیی کوردەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواش بۆ دانانی ئوستاندارێکی کورد لە دەوڵەتی \"تەدبیر و ئومید\"ی حەسەن رۆحانیدا پاش ٣٠ ساڵ لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بوویەوە و کەسێکی تورک زمان سەربە سوپای پاسداران لە ورمێ نوێنەرایەتیی حکوومەتی ناوەندیی ئێرانی بە ئەستۆ گرت.
چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی و بەرپرسانی پلە نزمی ئیدارەی ئوستانەکانی ئیلام، کوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا و کرماشان پاش ئەوەی لە کابینەی دەوڵەتی نوێ سەبارەت بە پۆستی ئوستاندارییەکان بۆ کوردەکان هیوابڕاو بوون، هەنووکە چاویان بڕیوەتە جێگری بەرپرسایەتی لە ئیدارەکانی ئەو ئوستانانە.
هەنووکە لە ئوستانی کوردستان، بەڵێنییەکانی حەسەن رۆحانی تاقە شانس و دوایین شانسی لە حاڵی تاقیکردنەوە دایە و ئەویش دەسنیشانی کردنی بەرپرسایەتی سیاسی – ئەمنیەتیی ئوستاندارییە، کە بە پێی ئەو زانیارییانەی لەبەر دەستدا هەن ئەگەری زۆرە عەلیرەزا ئاشناگەر، بژاردەی غەیرە کورد، کەسێکی نزیک لە ئوستانداری هەڵبژێردراوی دەوڵەتی نوێ، بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت.
لەو پەیوەندییەدا چالاکێکی سیاسیی کورد دەڵێت: گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەریی لە ئاستی ئوستاندا، لە هیچ روویەکەوە نە لەگەڵ خواستی خەڵک و نە لەگەڵ بەڵێنییەکانی دەوڵەت و نە لەگەڵ بەرژەوەندییە گشتی و نەتوەییەکان یەک ناگرێتەوە.
محەممەد محەمەمدرەزایی لە لیدوانێکدا بۆ هەواڵنیری کوردپا باس لەوە دەکات، کە دەوڵەتی حەسەن رۆحانی بە شێوازی نیزامی دوورگەیی لەلایەن گرووپەکانەوە بەڕێوە دەچێت و دەڵێت: لێرە (کوردستان) ناوەندە باڵادەستەکان بەسەر ناوەندە یاساییەکاندا زاڵن و بە داخەوە بەرپرسی ئەو ناوەندانەش، کە سەبارەت بە هیچ شتێک وەڵامدەر نین، لە بڕیاردان و سەپاندنی بڕیاری خۆیان بەسەر بەرپرسی ناوەندە یاساییەکاندا و تەنانەت میدیاکانیشدا ئەوپەڕی دسەڵاتیان هەیە\".
هەروەها رەخنەگرێکی سیاسی، \"رکابەریی سیاسیی نیوان باڵ و گروپە سیاسییەکانی\" ناو دەسەڵاتی ئێرانی رەت کردەوە و پەیوەندیی دەزگا بەرێوەبەری – نیزامی بە تایبەت کوردستانی بە سیستەمی ئاغا و دەرەبەگایەتی لە نیزامی سوپای پاسداراندا وەسف کرد.
عەتا جەماڵی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کوردپا، رایگەیاند؛ بە سەرنجدان بە دۆخی داخراو و کۆنتڕۆڵکراوی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە و بەتایبەت کوردستان و هەڵبەت بە پەیونەدییەکی چڕو پڕ سیستەمی سیاسی و کۆمەڵگەش سیستەمی ئایدیۆلۆژی دژە دێمۆکراتیک یەختەکراوی کۆمەڵایەتی، چاوەڕوانی لە رۆڵ بینینی چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنیی کورد بە ئەندازەی ئیدیعای چالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی کورد ناعەقلانییە.
دەتوانن دەقی ڵیدوانی ئاژانسی کوردپا لەگەڵ عەتا جەماڵی و محەمەمد محەممەدرەزایی لە بەشی وتوێژەکاندا چاو لێبکەن.
چاوڕوانیی کوردەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواش بۆ دانانی ئوستاندارێکی کورد لە دەوڵەتی \"تەدبیر و ئومید\"ی حەسەن رۆحانیدا پاش ٣٠ ساڵ لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بوویەوە و کەسێکی تورک زمان سەربە سوپای پاسداران لە ورمێ نوێنەرایەتیی حکوومەتی ناوەندیی ئێرانی بە ئەستۆ گرت.
چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی و بەرپرسانی پلە نزمی ئیدارەی ئوستانەکانی ئیلام، کوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا و کرماشان پاش ئەوەی لە کابینەی دەوڵەتی نوێ سەبارەت بە پۆستی ئوستاندارییەکان بۆ کوردەکان هیوابڕاو بوون، هەنووکە چاویان بڕیوەتە جێگری بەرپرسایەتی لە ئیدارەکانی ئەو ئوستانانە.
هەنووکە لە ئوستانی کوردستان، بەڵێنییەکانی حەسەن رۆحانی تاقە شانس و دوایین شانسی لە حاڵی تاقیکردنەوە دایە و ئەویش دەسنیشانی کردنی بەرپرسایەتی سیاسی – ئەمنیەتیی ئوستاندارییە، کە بە پێی ئەو زانیارییانەی لەبەر دەستدا هەن ئەگەری زۆرە عەلیرەزا ئاشناگەر، بژاردەی غەیرە کورد، کەسێکی نزیک لە ئوستانداری هەڵبژێردراوی دەوڵەتی نوێ، بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت.
پێشوازیکردن لە حەسەن رۆحانی
حەسەن رۆحانی لە بەیاننەی ژمارە ٣ی خۆیدا لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکاندا نووسیبووی: \"دەستنیشانکردنی خەڵکی شیاوی خۆجێی بۆ پۆستی بەڕێوەبەریی ناوچە جیاجیاکانی وڵات و پشتیوانی و سپاردنی دەسەڵات و سپاردنی کاروبار بەڕێوەبەری خۆجێی و ناوچەیی بەو خەڵکە لە چوارچێوەی سیاسەتە گشتییەکانی دەوڵەتە و وەرچەرخان لە تێڕوانینی ئەمنییەتی سەبارەت بە پێکهاتە ئیتنیکی و فەرهەنگییەکانی ئێران و گۆڕینی پێکهاتە و شێوازە سیاسی – ئەمنییەکانی نیزامی بەرێوەبەری بە مەبەستی کەڵک وەرگرتنی باشتر لە سەرچاوە ماددی و ئینسانییەکانی ئەو ناوچانە لە بەرنامە کارییەکانی دەوڵەتەکەیدا دەبێت.لەو پەیوەندییەدا چالاکێکی سیاسیی کورد دەڵێت: گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەریی لە ئاستی ئوستاندا، لە هیچ روویەکەوە نە لەگەڵ خواستی خەڵک و نە لەگەڵ بەڵێنییەکانی دەوڵەت و نە لەگەڵ بەرژەوەندییە گشتی و نەتوەییەکان یەک ناگرێتەوە.