لێدان و ئەشكەنجەی 5 زیندانیی مەحكووم بە ئیعدام لە زیندانی ورمێ
14:44 - 7 بانەمەڕ 2712
كوردپا: پێنج زیندانیی مەحكووم بە ئیعدام لە زیندانی ورمێ بە بیانووی ئەوەی كە بە تەما بوون لە زیندان هەڵێن، لەلایەن مەئمووران و گاردی تایبەتی ئەو زیندانەوە بە توندی كەوتنە بە كوتان و لێدان.
ماڵپەڕی هێرانا، ئۆرگانی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی كردەوە، سەید عومران گیلانی، پەیمان قائێنی، مەنووچێهر داوودی، هاشم جەهانگیرزادە و سەعید بەرمەزیار، پێنج زیندانیی مەحكووم بە ئیعدام لە زیندانی ورمێ، بە بیانووی ئەوەی كە بەتەما بوون لە زیندان هەڵێن، پاش گواستنەوەیان بۆ حەیفازەتی زیندان و ژووری تاكەكەسی، بە توندی هێرشیان كراوەتە سەر و بە باتۆن و شۆكێری بەرقی لێیان دراوە.
بەپێی هەمان راپۆرت دوو كەس لەو زیندانیانە تووشی شكانی دەسەت و پا و پەراسوو هاتوون و لە دۆخێكی خراپی جەستەیی دان و سەرەڕای ئەوەی كەلە پێڕاگەیشتنی پزیشكی بێبەش كراون هەروا لە ژوورە تاكەكەسییەكان راگیراون.
هەمان سەرچاوە لە هەواڵێكی دیكەدا لە \"ورمێ\" بڵاوی كردۆتەوە، مەهسا مەهدی زادە چالاكی مافی مرۆڤی خەڵكی ورمێ بە تاوانی تەبلیغ بەدژی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن لقی یەكی دادگای شۆڕشی \"ورمی\"یەوە بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم و هەمان حوكم بۆ ماوەی 3 ساڵ هەڵپەسێراوە.
مەهسا مەهدی زادە وەك توێژەر و چالاكی مافی مرۆڤ، بۆ چەند حەفتەیەك لە ژووری تاكەكەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و ئازار و ئەشكەنجە دراوە.