لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوێک، ژیانی نۆێی بەخشیە بکوژەکە

14:11 - 6 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە زیندانییانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ پاش ١٦ ساڵ زیندانی، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە ئێعدام ڕزگار بوو.

زیندانییەک بە ناوی \"س_ت\" کە بە تۆمەتی \"کوشتنی بە ئەنقەست\"ـی هاووڵاتییەکی دیکە، بە \"قیساسی نەفەس\" مەحکووم کرابوو، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، ئەو هاووڵاتییە لە پەتی سێدارە ڕزگار کرا.

بەرپرسی گشتیی زیندانەکانی ورمێ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: \"ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٢ ساڵە، بە تاوانی کوشتنی کەسێکی دیکە ماوەی ١٦ ساڵە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دابووە و چاوەڕوانی جێبەجیکردنی حوکمەکەی بووە\".

بە وتەی حەمزە عەلیخانی، \"س_ت\" پاش شانزدە ساڵ زیندانی ناوبراو بە هۆی لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکه، له حوکمی ئێعدام ڕزگار بوو.

قه‌ساس حوكمێكی ئایینیه‌ و بنه‌مای حكوومه‌تی هه‌یه‌. چالاكانی مافی مرۆڤ وه‌ها حوكمێک به‌پێی سیستمی دادوه‌ری و داواكاری له ‌ئێراندا، جۆرێک \"تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌\" پێناسه ‌ده‌كه‌ن.