لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و حاكمی شه‌رعی كوردستان خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی \"شەهرام ئه‌حمه‌دی\"ـن
15:23 - 12 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێك، نیگه‌رانیی خۆی له‌هه‌مبه‌ر ئێعدامی شەهرام ئه‌حمه‌دی، زیندانیی به‌ندكراوی سوننه مەزهەب له گرتووخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌رج ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵدەریی كوردپا، ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه كه شەهرام ئه‌حمه‌دی مه‌ترسی لەسێدرەدانی له‌سه‌ره.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه خوازیاری ڕاگرتنی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئه‌م زیندانییه كورده‌یه.
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ: \"شەهرام ئه‌حمه‌دی له سه‌رده‌می ده‌ستبه‌سه‌ربووندا له سلوولی تاكه‌كه‌سی ڕاگیراوه و ئه‌شكه‌نجه كراوه و بۆ زیندانه جیاوازه‌كان ڕاگوێزراوه.\"
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، حه‌سه‌ن ئه‌مینی حاكمی شه‌رعی كوردستان، به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكه‌كانی سێ ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار له حكوومه‌تی ئێران‌دا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شەهرام ئه‌حمه‌دی بووه.
له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه: به‌پێی نامه سه‌رئاوه‌ڵاكانی ڕێكه‌وتی ٢٦/٦/١٣٩٢ و ١/٤/١٣٩٣، له‌سه‌ر داخوازیی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوه سوننه‌كان كه به‌داخه‌وه له‌و كاته‌دا سه‌ره‌نجی نه‌درایه، ئێستاكه كه جارێكی دیكه ده‌نگۆی ئێعدام كردنی گه‌نجێكی دیكه به تاوانی بیروباوه‌ڕ، له سوننه كورده‌كان به ناوی شەهرام ئه‌حمه‌دی كه‌وتووه‌ته سه‌ر زاران و واده‌رده‌كه‌وێ كه دۆسیه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌ی نێردراوه بۆ بەڕێوەبەرایەتیی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كان. بۆیه له ئێوه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته داوا ده‌كه‌م كه به له‌به‌رچاو گرتنی چاره‌ئه‌ندێشی، ڕێزگرتن له كه‌رامه‌ت و ئازادی له ئیسلامدا و هه‌روه‌ها خێر و چاكه‌ی وڵات له‌سه‌ر تێبینییه‌كانی دیكه، به كرده‌ویه‌كی شیاوی ڕێز، فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌م گه‌نجه ده‌ربكه‌ن. به‌زه‌ییتان بێ به دایك و باوكی پیر و جەرگ سووتاوی ناوبراودا كه سێ ساڵ پێش ئێستا كوڕێكی دیكه‌یان به ناوی بەهرام ئه‌حمه‌دی لەسێدارە دراوە. كه پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لێ بێ) ده‌فه‌مرێ: كه‌سێ كه به‌زه‌یی به خه‌ڵكانی دیكه‌دا نه‌یه‌ت خوداوه‌ندیش به‌زه‌یی پێدا نایەته‌وه.
دیوانی باڵای وڵاتی ئێران، حوكمی ئێعدامی شەهرام ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵانی كه له گرتووخانه‌ی ڕه‌جایی شاردا به‌ندكراوه، پاش پشتڕاستكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی له لایه‌ن دادوه‌ر مه‌قیسه، دیسان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
شەهرام ئه‌حمه‌دی له ساڵی ١٣٨٨ـه‌وه له به‌ندیخانه‌دایه. ده‌زگای دادوه‌ریی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران ناوبراوی به كوشتنی پێش نوێژی شاری سنه تۆمه‌تبار كردووه.
له ڕه‌زبه‌ری ١٣٩١دا، لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر مه‌قیسه و به‌بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر، شەهرام ئه‌حمه‌دی به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا تۆمه‌تبار كردبوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵدەریی كوردپا، ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه كه شەهرام ئه‌حمه‌دی مه‌ترسی لەسێدرەدانی له‌سه‌ره.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه خوازیاری ڕاگرتنی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئه‌م زیندانییه كورده‌یه.
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ: \"شەهرام ئه‌حمه‌دی له سه‌رده‌می ده‌ستبه‌سه‌ربووندا له سلوولی تاكه‌كه‌سی ڕاگیراوه و ئه‌شكه‌نجه كراوه و بۆ زیندانه جیاوازه‌كان ڕاگوێزراوه.\"
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، حه‌سه‌ن ئه‌مینی حاكمی شه‌رعی كوردستان، به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكه‌كانی سێ ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار له حكوومه‌تی ئێران‌دا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شەهرام ئه‌حمه‌دی بووه.
له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه: به‌پێی نامه سه‌رئاوه‌ڵاكانی ڕێكه‌وتی ٢٦/٦/١٣٩٢ و ١/٤/١٣٩٣، له‌سه‌ر داخوازیی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوه سوننه‌كان كه به‌داخه‌وه له‌و كاته‌دا سه‌ره‌نجی نه‌درایه، ئێستاكه كه جارێكی دیكه ده‌نگۆی ئێعدام كردنی گه‌نجێكی دیكه به تاوانی بیروباوه‌ڕ، له سوننه كورده‌كان به ناوی شەهرام ئه‌حمه‌دی كه‌وتووه‌ته سه‌ر زاران و واده‌رده‌كه‌وێ كه دۆسیه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌ی نێردراوه بۆ بەڕێوەبەرایەتیی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كان. بۆیه له ئێوه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته داوا ده‌كه‌م كه به له‌به‌رچاو گرتنی چاره‌ئه‌ندێشی، ڕێزگرتن له كه‌رامه‌ت و ئازادی له ئیسلامدا و هه‌روه‌ها خێر و چاكه‌ی وڵات له‌سه‌ر تێبینییه‌كانی دیكه، به كرده‌ویه‌كی شیاوی ڕێز، فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌م گه‌نجه ده‌ربكه‌ن. به‌زه‌ییتان بێ به دایك و باوكی پیر و جەرگ سووتاوی ناوبراودا كه سێ ساڵ پێش ئێستا كوڕێكی دیكه‌یان به ناوی بەهرام ئه‌حمه‌دی لەسێدارە دراوە. كه پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لێ بێ) ده‌فه‌مرێ: كه‌سێ كه به‌زه‌یی به خه‌ڵكانی دیكه‌دا نه‌یه‌ت خوداوه‌ندیش به‌زه‌یی پێدا نایەته‌وه.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی حاكمی شه‌رعی كوردستان
حاكمی شه‌رعی كوردستان له هه‌موو ڕێبه‌رانی ئایینی چ سوننه و چ شێعه، ئازادیخوازان، ڕووناكبیران و حیزبه‌كان و ڕێكخراوه‌كان داوای كردووه له‌م بواره‌دا هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی خۆیان بخه‌نه گڕ تا پێش به ئێعدامی شەهرام ئه‌حمه‌دی و ئێعدامه‌كانی دیكه بگرن.دیوانی باڵای وڵاتی ئێران، حوكمی ئێعدامی شەهرام ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵانی كه له گرتووخانه‌ی ڕه‌جایی شاردا به‌ندكراوه، پاش پشتڕاستكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی له لایه‌ن دادوه‌ر مه‌قیسه، دیسان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.