لێبوردنی نێونەتەوەیی: داعش ژنان و کچانی ئیزەدی کردۆتە کۆیلەی جینسی

20:33 - 2 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: گرووپی ئیسلامیی توندائاژۆی \"داعش\" لەلایەن ناوەندێکی نێونەتەوەیی داکۆکیکاری مافی مرۆڤەوە، بە ئەنجامدانی تاوان دژی ژنان تۆمەتبار کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەزاران منداڵ و ژن و پیاوی ئیزەدی لە هەرێمی کوردستان لە هاوینی ئەمساڵدا و دوابەدوای دەستبەسەردا گرتنی شاری شەنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، کرانە کۆیلە جینسی.

ئەمڕۆ رێکخراوی لێبوردنی نیونەتەوەیی لە راپۆرتێکدا بە پشت بەستن بە بەڵگەی باوەڕپێکراو بڵاوی کردۆتەوە، کە کچانی ئیزەدی بۆ دەرباز بوون لە دەستی چەکدارانی داعش و بوون بە کۆیلە جنسیی ئە وچەکدارانە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

\"دەربازبوون لە جەهەنەم\"، ناوی ئەو راپۆرتەیە، کە لە ئەنجامی وتوێژ و دیمانە لەگەڵ ٤٠ هاووڵاتیی کوردی ئیزەدی کە بۆ ماوەی زۆر لە ژێر دەستی چەکدارانی داعشدا دەستەبسەر بوون، ئامادەکراوە.

\"23790.jpg\"
تەمەنی ئەو کچانەی کە لەلایەن داعشەوە کراونەتە کۆیلەی سیکسی، لە نێوان ١٤ بۆ ١٥ ساڵدا بوون
یەکێک لە کچە ئیزەدییەکان گوتوویەتی کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوەو بەتایبەت ئەو کەسانەی لە وڵاتانی رۆژئاواییەوە هاتونوەتە نیو داعش زۆریان لێدراوە و ئەشکەنجە کراون.

تەمەنی ئەو کچانەی کە لەلایەن داعشەوە کراونەتە کۆیلەی سیکسی، لە نێوان ١٤ بۆ ١٥ ساڵدا بوون.

بەشی نیونەتەوەیی هەواڵدەریی ئیسنا بە پشت بەستن بە راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بڵاوی کردۆتەوە: زۆرترین ژمارەی ئەو کەسانەی کە ژنان و کچانی لاوی عێراقی‌یان کردۆتە کۆیلە، ئەندامی داعش بوون و بەشێک لە لایەنگرانی داعشیش ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە.

دەگوترێ زۆرێک لە وژن و کچانەی کە کراونەتەوە کۆیلەی سیکسی، تەمەنیان لە نیوان ١٤ بۆ ١٥ ساڵ و کەمتریش بووە.

هاوکات راوێژکاری باڵای کاروباری لەناکاو و خێرای رێخکراوی لێبوردنی نیونەتەوەیی، گوتوویەتی، زۆرێک لە کچانی بەدیل گیراوی ئیزەدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەشکەنجە کراون و وەکوو کەلوپەڵ دەستاین بەسەردا گرتوون و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانن.

چەند رۆژ پێش ئێستاش هێزەکانی پێشمەرگە شاری داعشیان لە دەستی چەکدارانی داعش ئەستاندبوویەوە.