لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانییەكی سیاسیی تەمەن ٢١ ساڵەی كورد لەئارادایە
20:30 - 29 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: ناوەندێكی ناحكوومیی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئەگەری جێبەجێكردنی چاوەڕوانكراوی حوكمی سێدارەی زیندانییەكی سیاسی كورد لە ئێران، هوشداری دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پشتڕاستكردنەوەی حوكمی سێدارەی سامان نەسیم زیندانیی سیاسیی دەستبەسەركراوی کورد لە گرتووخانەی ورمێلەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناچار كرد كە بەیاننامەیەک دەربكات.
لەو بەیاننامەیەدا كە پێنجشەممەی رابردوو دەكراوە هاتووە، \" حوكمی لەسێدارەدانی سامان نەسیم بۆ ئیجرای ئەحكام رەوانە كراوە و هەر كات ئەگەری جێبەجێكردنی ئەو حوكمی لەئارادایە\".
لێبوردنی نێودەوڵەتی، كە خاوەنی خەڵاتی \"نوبڵ\"یشە رایگەیاندووە، ئەو لاوە كوردە بە \"كوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران\" تاوانبار كراوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: \"ئاغای نەسیم لە دادگادا ئەو تۆمەتەی رەت كردۆتەوە و وتوویەتی من تەنیا \"تەقەی هەوایی\"م كردووە\".
سامان نەسیم كوڕی فایەق لە هاوینی ساڵی ٩٠ كە كەمتر لە ١٨ ساڵیش تەمەنی هەبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە دەستبەسەر كرا.
لەلایەكی دیكەوە \"لگام(کەمپەینی هەڵوەشاندنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی سێدارە لەئێران)\" رایگەیاندووە، نیگەرانی ئێمە لەمەڕ بڕینەوەی حوكمی سێدارە بەتایبەت دژبەرانی سیاسی و جیابیرانە كە بە بەردەوامی هەبووە و ئێستاش خەڵكی ئێران و بیروڕای گشتیی خوازیاری لابردنی حوكمی سێدارەن.
بانكی موون لە تازەترین راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، لە کارکرد و هەڵسوكەوتی رۆحانی ناڕازی بووە و سەبارەت بە چوونە سەری رێژەی لەسێدارەدانەكان لەئێران، هوشداری دابوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پشتڕاستكردنەوەی حوكمی سێدارەی سامان نەسیم زیندانیی سیاسیی دەستبەسەركراوی کورد لە گرتووخانەی ورمێلەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناچار كرد كە بەیاننامەیەک دەربكات.
لەو بەیاننامەیەدا كە پێنجشەممەی رابردوو دەكراوە هاتووە، \" حوكمی لەسێدارەدانی سامان نەسیم بۆ ئیجرای ئەحكام رەوانە كراوە و هەر كات ئەگەری جێبەجێكردنی ئەو حوكمی لەئارادایە\".
سامان نەسیم لە هاوینی ساڵی ٩٠ كە كەمتر لە ١٨ ساڵیش تەمەنی هەبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە دەستبەسەر كرا
دەركردنی حوكمی سێدارە بۆ ئەو هاووڵاتییە مەریوانییە لەحاڵێكدایە، کە ناوبراو لە كاتی دادگایی كردنەكەیەدا كە تەمەنی یاساییشی تەواو نەكردبوو، دادگای ئینقلابی مەهابادی بە \"نەبوونی سەلاحییەت\" لەقەڵەم دابوو.لێبوردنی نێودەوڵەتی، كە خاوەنی خەڵاتی \"نوبڵ\"یشە رایگەیاندووە، ئەو لاوە كوردە بە \"كوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران\" تاوانبار كراوە.