لوقمان عەبدولقادر: پێنج بۆمبی دیكەی نەتەقیوی شیمیایی لە هەڵەبجە دۆزرانەوە
15:11 - 22 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لێپرسراوی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، رایگەیاند لە ئەنجامی پشكنینی تیمێك لە شاری هەڵەبجە 5 بۆمبی نەتەقیوی شیمیایی دیكە لە شوێنی ژیانی هاووڵاتیانی ئەو شارە دۆزرایەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بۆ بەدواداچوونی زیاتری ئەم رووداوە لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لوقمان عەبدوقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمبارانی هەڵەبجەی دواند و ناوبراو وتی: لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی بۆمبە نەتەقیوەكانی شاری هەڵەبجە پێكهێنراوە، كە هەتا ئەمڕۆ پێنج بۆمبی نەتەقیو دۆزراونەتەوە كە چوار لەو بۆمبانە لە خانووی هاووڵاتییەكدا كەشف كراون و یەكێكی دیكەشیان لە شوێنێكی دیكەیە.
لوقمان عەبدولقادر كە بۆ خۆی یەكێك لە ئەندامانی تیمەكەیە وتیشی: مەترسیی ئەو بۆمبەر نەتەقیوە شیمیاییانە ئەوەیە كە بەرەبەرە ئەو مادە شیمیاییە و مادەی ئاسن لەگەڵ خاك و بەتایبەت ئاوی ژێر زەویدا تێكەڵ دەبێت و بە گوێرەی زانیاریی پسپۆڕانی ئەو بوارە مەترسییەكی گەورەی بۆ سەر تەندروستیی دانیشتوانی هەڵەبجە هەیە، چونكە زۆربەی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە لەژێر زەوییەوە دابین دەكرێ.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارنی هەڵەبجە راشیگەیاند: هەرچەند لێژنەی تایبەت بۆ ئەم كارە پێكهاتووە، بەڵام رەوتی كارەكان جیدی نین و مەترسیی و نیگەرانیی لەلای دانیشتوانی هەڵەبجە ساز كردووە، چونكە سەرجەم ئەو بۆمبانە لەو شوێنانەن كە خەڵكی تێیاندا نیشتەجێیە.
چەند مانگ لەمەوبەر لە كاتی كار كردنی چەند كرێكارێكدا لە هەڵەبجە بۆمبێكی دیكەی نەتەقیوی شیمیایی لەو شارە دۆزرایەوە كە لە ئەنجامی دوو لەت بوون چەند كەسێكی بریندار كرد كە دواتر لەلایەن لێژنەیەكی پسپۆڕەوە پووچەڵ كرایەوە.
شاری هەڵەبجە رێكەوتی 25ی رەشەمەی 1366ی هەتاوی لەلایەن حكومەتی رووخاوی \"بەعس\"ەوە بۆمبارانی شیمیایی كراوە و زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیی كورد بوونە قوربانی.