له‌ساڵی ١٣٩٤دا ١٢ منداڵی ژێر ١٨ ساڵ كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌

20:23 - 28 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: له‌سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، ‌تا ئێستا، ١٢ منداڵی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ كه‌زۆربه‌یان قوتابی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنن، ده‌ستیان داوه‌ته‌خۆكوژی و له‌ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

هاته‌ڕاگه‌یاندن كه‌ته‌نیا له‌مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا دوو هه‌وڵی خۆكوژی له‌یه‌زد و هه‌وڵێكی خۆكوژی له‌تاران دراوه‌كه‌له‌ئه‌نجامدا هه‌رسێ هه‌وڵه‌كه‌سه‌ركه‌وته‌وو بووه‌ و منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ئه‌و قوتابییانه‌به‌هۆی ترس له‌خوێندنگا و دابه‌زینی ئاستی خوێندن و كه‌وتن له‌‌هه‌ندێك مادده‌ده‌رسییه‌كان و ترس له‌بانگهێشت‌كردنی دایك و باوك و هه‌روه‌ها خه‌مۆكی و بوونی كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی نێو بنه‌ماڵه‌كانیان، هه‌وڵی خۆكوژی ده‌ده‌ن.

ڕۆژنامه‌ی \"وقایع اتفاقیه\" هەر‌وه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی خۆكوژی سه‌ركه‌وتوو له‌ئێراندا، ٦٠ هه‌وڵی دیكه‌ی خۆكوژی ده‌درێت كه‌به‌ئه‌نجام ناگات و منداڵی خۆكوژ به‌ هه‌ر هۆیه‌ك بێت له‌مردن ڕزگار ده‌بێت.