له دادگای ئینقلابی سه‌قز لە كه‌متر له یه‌ک خوله‌كدا، ٢٣ كه‌س سزا دران
16:04 - 27 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی کەمتر لە یەک خولەکدا، ٢٣ هاووڵاتیی کورد لە شاری سەقز لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە دادگایی کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، له ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕدا، هێزه‌كانی ڕێژیم كۆمه‌ڵیک دووكاندار و خه‌ڵکی مه‌ده‌نییان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه زۆربه‌یان به دانانی بارمته ئازاد كران.
هەواڵنێری کوردپا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٢٣ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگرتنی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، له دادگای ئینقلابی سه‌قز، بەبێئهوهی چاویان به قازیی دادگا بكه‌وێ، له كه‌متر له یه‌ک خوله‌كدا پێیان ڕاگه‌یاندن كه هه‌ركام له‌م كه‌سانه به ١٠١ هه‌زار تا ٢٠١ هه‌زار تمه‌ن پارەی نەختی جه‌ریمه كراون.
ئه‌م كه‌سانه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی بارمته دانراوەکانیان لە پێناوی ئەو بڕە پارەدا، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری سەقز كرابوون.
هەروەها هەواڵنێری کوردپا باسی لەوە کرد کە ئه‌م ٢٣ كه‌سه كه بەشێوەی چەند کەسی له دادگای ئینقلاب بوون، بەبێ هیچ لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ک ئه‌م سزایانه‌یان له چه‌ند چركه‌دا به‌سه‌ردا سه‌پێنراوە.
ئەم كه‌سانه بە تاوانی هه‌وڵدان بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٢ی پووشپەڕ، هاندانی خه‌ڵک بۆ به‌شداری له مانگرتن، ته‌بلیغات بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حكوومەتی ئێران و تێكۆشان دژی حکوومەت سزا دراون.
هه‌روه‌ها له دادگای ئینقلاب‌دا، كه‌سێك به‌ناوی مه‌لا \"حه‌سه‌نزاده\" كه جێگری ئیمام جومعه‌ی شاری سه‌قزه، لای دەستبەسەر کراوەکان سووكایه‌تی و بێڕێزییه‌كی زۆری به یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەت کردووە.
هەروەها له‌م دادگایه‌دا بەڵێننامەیان له‌م كه‌سانه وه‌رگرتووه كه ئه‌م كارانه دوووباره نه‌كه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها چیتر \"جه‌واز كه‌سب\"ـهكانیشیان نوێ ناكه‌نه‌وه.