لمی ڕەوەند ناوچەی \"جەبەل كەندی\"ی شاری ورمێی خستۆتە مەترسییەوە
21:10 - 8 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: بەڕێوەبەری گشتیی \"محیط زیست\"ی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند كە ئێستا ئەم لم و تۆزە ڕەوەندەی كە لە ئەنجامی ویشكبوونی گۆلی ورمێوە پەیدا بووە، بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی ئاسایی خەڵكی ناوچەی \"جەبەل كەندی\" شاری ورمێ.
پەرویز ئاراستە ڕۆژی شەممە ٧ی سەرماوەز، لە دانیشتنێكدا لەگەڵ نوێنەی وەلی فەقیه لە پارێزگای ورمێ و هەروەها پێشنوێژی ئەم شارە ڕایگەیاند كە، بەهۆی ویشكبوونی گۆلی ورمێوە، دۆخی ناوچەی \"جەبەل كەندی\" لەم شارە ئاڵۆز و خراپ بووە. ناوبراو ئەوەشی زیاد كرد كە خەڵكی دەڤەرەكە بە هۆی ئەم دۆخە نالەبارەوە، ژیانێكی تاڵ و ئاستەم بەسەر دەبەن.
پەرویز ئاراستە سەرەڕای ئەوە كە بۆ ڕاگرتنی ئەو لم و تۆزە پێشنیاری هەڵمەتێكی جیدیی چاندنی نمامی گەز و قەرەداغ لەو ناوچەیە دەكات، ڕایگەیاند كە ئێستا لە عەمەلیاتێكدا، بە ڕووبەری ٤٠٠ هێكتار، لەو زەوییانەدا نمامی گەز و نمامی قەرەداغ دەچێندرێت.
ناوبراو هەروەها دەڵێت كە، لەو ناوچەیە بەربڵاویی ئەو تۆز و لمانە دەگاتە ٢٠٠٠ هێكتار، بەڵام لە قۆناغی یەكەمدا، ئێمە ٤٠٠ هێكتاری بە چاندنی نمام جێبەجێ دەکەین، واتە لە ٣٥٠ هێكتاریدا نمامی گەز دەچێنین و لە ٥٠ هێكتارەکەی دیكەشدا نمامی قەرەداغ دەچێنین.