لایەنگرانی\" امر به معروف و نهی از منکر \" لەكوردستان رێپێوان ئەنجام دەدەن
13:48 - 8 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: یەكێک لە ناوەندەكانی سەر بە بەیتی \"رێبەری (عەلی خامنەیی)\" لە دوو ئوستانی كوردستانی ئێران لە هەوڵی پڕوپاگەندە و تەبلیغات بە نیشانەی پشتیوانی لەگرووپەكانی\" آمران به معروف و ناهیان از منکر \" دایە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٩ی خەزەڵوەر لە سەرجەم شارەكانی سەر بە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا كۆبوونەوە و رێپێیوانی\" آمران به معروف و ناهیان از منکر \" بەڕێوە دەچێت.
ئەو خۆپیشاندان و رێپێوانە كە لەژێر فەرمانی ناوەندەكانی سەر بە بەیتی رێبەریدا رێكخراوە لەلایەن ستادی \" امر به معروف و نهی از منکر \" بەڕێوە دەچێت.
عەلی قەنبەری جێگری ئەو ناوەندە دەوڵەتییە لە ئازەربایجانی رۆژئاوا بە هەواڵدەریی فارسی راگەیاندووە، شوێنی كۆبوونەوەكە مزگەوتەكان(مصلای نماز جمعهها) دەبێت و بە پلاكارد و پوستێریش دەرازێندرێنەوە.
بازاڕیان، كاسبكاران و لێژنە مەزهەبیەكان لەو گرووپ و كەسانەن كە بانگهێشتی رێپێوانەكی رۆژی هەینی كراون.
ماوەیەك لەمەوبەریش لەئوستانی ئیلام كە زۆربەی دانیشتوانەكەی شیعە مەزهەبن، سیمینارێكیان لەژێر ناوی\" امر به معروف و نهی از منکر \" بەڕێوە برد كە تێیدا قۆناغی ئێستای وڵاتی ئێران بە سەردەمی ئیسلامی ئەو كات بەراورد كرابوو.
ئیمام جومعە و نوێنەری عەلی خامنەیی لەئیلام لەو سیمینارەدا وتبووی: تەنیا لەرێگەی قورئانەوە دەتوانین بە سەر كێشەكاندا زاڵ بین و چارەسەریان بكەین.
هەر لەو پێوەندییەدا فەرمانداری شووت بۆ رێپێوانەكەی رۆژی هەینی وتویەتی: ئێمە تەنیا ئامانجمان ماتەم گرتن و نەوحەخانی نیی، بەڵكوو پێویستە بیر لە ئامانجی رسكان و شۆڕشەكانی ئیمام حوسێنیش بكەینەوە.
ئەو رێپێوانە لەحاڵێكدایە كە لەماوەی چەند رۆژی رابردووداو پاش رووداوەكانی پژاندنی ئەسید لە ئیسفەهان،\" هاووڵاتییان لە ستادی\" امر به معروف و نهی از منکر \" بە گومانن.
لەتۆڕەكۆمەڵایەتی و لەنێوان هاووڵاتییاندا، پرسی \"ئەسید پاشی\" وەكوو دژكردەوە بە بێحیجابی باسی لێوە دەكرێو لەو باوەڕەدان دەست و پێوەندیەكانی سەر بە بناژۆخوازەكان ئەو كارانە دەكەن.
لەشارەكانی ئیسفەهان و تاران و ژمارەیەك لەزانكۆكانی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پژاندنی ئەسید كۆبوونەوەی ئێعترازییان بەڕێوە بردبوو.
هەر لەو پێوەندییەدا زیاتر لە ٢٤٠ كەس لە چالاكانی مافی ژنان و چالاكانی مەدەنی لە بەیاننامەیەكدا بە نیسبەت چوونە سەری توندوتیژییەكان لەئێران و دەركردنی هێندێیاسای دژ بە ژنان ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو.
بەیانییەكە پەرچەكردارێك بوو بە پەسند كردنی دوو مادە لەگەڵاڵەی \" پشتیوانی لە\".
بە باوەڕی واژۆكارانی بەیاننامەكە\" ئەو كەسانەی كە كاری پژاندنی ئەسید ئەنجام دەدەن و هەمیش ئەو كەسانەی كە لە مەجلیسن بە دوای ئاسایی كردنەوەی توندوتیژی بە دژی ژنانن\".
بە باوەڕی چالاكێكی سیاسی \" ئاستی هاوپێوەندی نگەتیڤی كۆمەڵایەتی لەگەڵ نۆرمە نەرێنی و تاكگەراییەكان ئاوێتەی یەكتر بوون و ئێستا خۆیان لە شكڵی كۆمەڵگەدا دەرخستووە\".
ئایدین ئەخوان باسی لەوەش كردووە، هەڵسوكەوتی خراپی هێزە ئینتزامی و دەزگا قەزاییەكان هۆكاری سەرەكیی جێگیر بوونی توندوتیژی و بێئەخلاقی لەئێرانن.