لاوێكی كوردی جوانڕۆ دوای لێدانێكی زۆر لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە، گیانی لە دەست دا
13:34 - 27 خاکەلێوه 2712
كوردپا: موحسێن قازی زادە هاووڵاتیی خەڵكی جوانڕۆ دوای لێدانێكی زۆر لەلایەن لێپرسراوانی زیندانی \"دیزڵ ئاباد\"ی كرماشانەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا،\" باوكی موحسێن قازی زادە رایگەیاند، كوڕەكەم بەهۆی لێدانی زۆر لەلایەن بەرپرسانی پێوەندیداری زیندانی \"دیزڵ ئاباد\"ی شاری كرماشانەوە رۆژی هەینی رێكەوتی 25ی خاكەلێوە گیانی لەدەست دا و ئەمەش لەلایەن پزیشك قانوونیەوە پژڕاست كراوەتەوە\".
بورهان قازی زادە وتیشی: موحسێن تەمەنی 29 ساڵ بوو و ماوەی یەك ساڵ دەستبەسەر كرابوو، بە بەردەوامی سەردانمان دەكرد، بەڵام لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە كاتێك بە مەبەستی ملاقاتی سەردانی زیندانم كرد لەلایەن بەرپرسانی ئەو ناوەندە پێیان راگەیاندنم كە ئیزنی چاوپێكەوتن لەگەڵ كوڕەكەت نیە.
باوكی ئەو لاوە تەمەن 29 ساڵەیە كە خەڵكی ئاوایی \"یاری\"ی سەربە جۆانڕۆیە، لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتی، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 21ی خاكەلێوە ئیزنی مەرەخەسیم لە لێپرسراونی زیندان بۆ موحسێن وەرگرت و دوای چوار رۆژ لە ماڵەوە گیانی لەدەست دا.
بورهان قازی زادە ئەوەشی خستە روو، بەپێی لێكدانەوەی وردی پزیشك و هەروەها بڕیاری پزیشك قانوونی موحسێن بەهۆی لێدانی زۆر لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە، گیانی لەدەست داوە و هەروەها ماوەی20 رۆژیش خراوتە زیندانی تاكەكەسییەوە.
باوكی موحسێن قازی زادە لێدانی كوڕەكەی لەناو زیندان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە موحسێن ماوەیەك لەمەوبەر لەگەڵ ئەفسەرێكی ناو زیندان تووشی كێشە دەبێت و ئەوانیش لە پەرچەكردار بەو هەڵویستەی كوڕەكەم دەیخەنە ژێر زەخت و گوشارەوە.