لاوێكی كورد كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا+وێنە

13:35 - 25 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: لاوێكی تەمەن ٢٠ ساڵەی شاری مەهاباد بە هۆكارێكی نادیار بە چەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر لاوێكی خەڵكی ئاوایی \"گوێک تەپە\"ی سەر بە بەخشی مەركەزی شاری مەهاباد بە \" دەمانچە\" تەقەی لە خۆی كردووە.

هەواڵنێری كوردپا شوناسی ئەو لاوە كوردەی عەبدولقادر سۆفی محەمەد و كوڕی ئەبووبەكر راگەیاندووە.

\"24768.jpg\"
عەبدولقادر كە بە \" كامیل ئەبوو رەشی\" ناسرابوو لەناو ماڵەكەی خۆیاندا بەچەكی دەمانچە خۆی كوشتووە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری خۆكوژیی ئەو لاوە تەمەن ٢٠ ساڵەیە نەزانراوە.

بەپێی دوایین ئامارەكانی پزیشكی دادوەریی لەئێران، نزیك بە لەسەدای ١٠ی خۆكوژییەكان بە چەك ئەنجام دەدەرێ‌و ئوستانەكانی كرماشان، ئیلام و لوڕستان لەو بوارەدا زۆرترین قوربانییان هەیە.

لەئێران تەمەنی ئەو كەسانەی كە بە چەک كۆتایی بەژیانی خۆیان دێنن لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵدایە.