لاوێكی كورد لە سەردەشت دوای10 رۆژ گیران، چارەنووسی نادیارە
16:05 - 31 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: لاوێكی كوردی خەڵكی شاری سەردەشت كە10 رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كراوە، هەتا ئێستا لەمەڕ چارەنووسی هەواڵێك لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەلاح غەفووری راد تەمەن 20 ساڵ و خەڵكی شاری سەردەشت كە 10 رۆژ لەمەوپێش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتەوە لە شاری سەردەشت گیراوە، هەتا ئێستا هەواڵێك لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە.
بە وتەی شایەتحاڵان دیار نەبوونی چارەنووسی سەلاح غەفووری راد بۆتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەكەی و سەرەڕای سەردانیان بۆ ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەت بە مەبەستی چارەنووسی كوڕەكەیان، هیچ وەڵامێكیان پێنەدراوەتەوە.
هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەر كرانی ئەو لاوە كوردە رانەگەیەنراوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای وەرزی هاوێنی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ١٠٧ هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تاوانی جۆراوجۆری وەك چالاكیی سیاسی، فەرهەنگی و مافی مرۆڤ دەستبەسەر كراون.