لاوێكی مەهابادی بە ١٠ ساڵ زیندان مەحكووم كرا
14:17 - 6 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: دادگای \"ئینقلابی\" شاری مەهاباد هاووڵاتییەكەی كوردی خەڵكی ئاوایی \"ئیندرقاش\"ی سەربەو شارە، بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحكووم كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی رۆژانی رابردوودا زیندانییەک بەناوی سامڕەند فەرهەمەندی\" تەمەن ٢٣ ساڵ و كوڕی كامیل، بە تۆمەتی \" ئەمنیەتی\" حوكمی درێژ ماوەی بۆ بڕاوەتەوە.
ئەو لاوە كوردە پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لەگەڵدا كرابوو.
دەگوترێت سامڕەند فەرهەمەندی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە پەروەندەی نوێبۆ درووست كراوە و بەو هۆیەوە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپاوە.
ماوەیەک لەمەوبەریش حەوت چالاكی فەرهەنگیی كورد لە شاری پاوە بە تۆمەتی \"چالاكیی تەبلیغی بۆ یەكێک لە حیزبە كوردییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک\" لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە هەر كامەیان بە ٦ زیندانیی تەعزیری مەحكووم كران.