لاوێكی مەریوانی لە تاوانەكەی تەبرئە كرا
19:44 - 20 رەزبەر 2711
كوردپا: لاوێكی خەڵكی گوندی \"نێ\"ی سەر بە مەریوان كە دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرابوو، لە تاوانەكەی تەبرئە كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: زانیار ئەفسەری تەمەن 19 ساڵ كۆڕی ئەحمەد رێكەوتی 19ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردی دژبەری حكوومەتی ئێران دەستبەسەر كرابوو.
ئەو لاوە دوای راگیرانی بۆ ماوەی یەك مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، بە دانانی وەسیقەی50 میلیۆن تمەن ئازاد كرابوو.
زانیار ئەفسەری رێكەوتی 18ی رەزبەر بۆ جارێكی تر بانگهێشتی دادگا كرایەوە و لە تاوانەكەی تەبرئە كرا.
لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا نزیك بە 20 كەس لە دانیشتوانی گوندی نێ لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
تۆمەتی سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە، هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی راگەیەنراوە.