لاوێكی دیكەی سەقزی لە ئەفغانستان خۆی تەقاندەوە
16:21 - 23 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لاوێكی تەمەن 22 ساڵ و خەڵكی شاری سەقز كە سەر بە گرووپی ئیسلامییە توندئاژۆكان بووە، لە وڵاتی ئەفغانستان خۆی تەقاندۆتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەیوب بەقایی تەمەن 22 ساڵ و دانیشتووی گەڕەكی \"حاجی ئاوا\"ی شاری سەقز چەند رۆژ لەمەوبەر لە وڵاتی ئەفغانستان خۆی تەقاندۆتەوە و گیانی لەدەست داوە.
نزیك بە دوو مانگ لەمەوبەریش شۆڕش قاسمی\" دانیشتووی گەڕەكی پشت شارەوانیی سەقز لە وڵاتی پاكستان خۆی تەقاندبۆوە.
هەروەها ماوەیەك لەمەوبەریش پێنج هاووڵاتیی كوردی خەڵكی جوانڕۆ پاش زیاتر لە 5 مانگ لە ناڕوونیی چارەنووسیان، لەناو گرووپی ئەلقاعیدە بەهۆیەكی ناڕوون كوژراون.
هەواڵنێری كوردپا لە جوانڕۆ ئاشكرای كردبوو، بەپێی زانیاریی كەسوكاری نزیكی ئەو كوژراوانە هەتا ئێستا روون نەبۆتەوە كە ئەو پێنج لاوە لە شەڕدا كوژراون، یان هۆكاری تەقینەوە و شتی دیكە بووە.