لاوێكی دیكەی خەڵكی گوندی "گەلێن"ی سەر بە سنە لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا
14:31 - 22 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: لاوێكی دیكەی خەڵكی گوندی \"گەلێن\"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگە كرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی 20ی پووشپەڕ لاوێكی كورد بەناوی یەدوڵڵا وەیسی تەمەن 22 ساڵ، كوڕی جەعفەر و خەڵكی گوندی گەلێن لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە لە گوندەكەی خۆیان قۆڵبەست و رەوانەی گرتنەگە كراوە.
هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆكاری گیران و شوێنی راگرتنی ئەو لاوە كوردە زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
لە رۆژانی رابردووشدا دوو برای دیكە بەناوەكانی هەمزە و فەرشاد كەرەمی كوڕی محەممەد خەڵكی گوندی گەلێن لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی سنەوە دەستبەسەر كران.
لە ماوەی سێ حەفتەی رابردوودا شەپۆلێكی بەربڵاو لە گیرانی هاووڵاتییانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستی پێكردووە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی 22 رۆژی رابردوودا 64 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە جیاجیاكانی كوردنشینی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكانەوە بە تاوانی چالاكیی جۆراوجۆری وەك سیاسی، فەرهەنگی و مافی مرۆڤ دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەكان كراون.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زیاترە.