لاوێكی خەڵكی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا
15:08 - 29 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر فەرمانداریی شاری شنۆ بە مەبەستی كار كردن لەو ئیدارەیەدا، داوا لە لاوێكی ئەو شارە دەكات كە سەردانی ئەو ناوەندە بكات، بەڵام لە كاتی سەردانی ئەو هاووڵاتییەدا، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر دەكرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر \"سەعدوون بادامیان\" بە مەبستی دامەزراندن بانگهێشتی فەرمانداریی شاری شنۆ كراوە و لە كاتی سەردانیدا لەبەر دەرگای فەرمانداریی دەستبەسەر كراوە.
كەسانی نزیك لە بنەماڵەی ئەو دەستبەسەر كراوە وێڕای پژڕاست كردنەوەی بانگهێشتی فەرمانداری رایانگەیاندووە، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا زانیارییەكیان لە هۆكاری گیران و شوێنی راگیرانی سەعدوون نیە.
هێزە ئەمنیەتتیەكان دوو رۆژ دوای دەستبەسەركردنی ئەو هاووڵاتییە سەردانی ماڵی باوكیان لە ئاوایی \"گوندە وێڵە\" دەكەن و هێندێ لە كەلوپەل و هەروەها كامپیوتێر و ژمارەیەكیش كتێب لەگەڵ خۆیان دەبەن.