لاوێكی كامیارانی لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە بریندار كرا
15:50 - 26 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە تەقە لە لاوێكی خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی كامیاران كراوە و بە توندی بریندار بووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی٢١ی سەرماوەز لاوێك بەناوی \"محەممەد گورگانی\" كوڕی عەزیز خەڵكی گوندی \"ئەڵك\" و دانیشتووی شاری كامیاران و تەمەن ١٦ ساڵ لەبەردەم ماڵی خۆیان لە شەقامی تروەڕێز لەلایەن كەسێكی نەناسراوە تەقەی لێكراوە و ٥ گوولەی بەركەوتووە و بە توندی بریندار كراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، لەو پێنج گوللەیە ٢ گوللە بەر دەست و ٢ گوللە بەر لاق و گوولەیەكیش بەر زكی ئەو لاوە كەوتووە و ئێستا لە نەخۆشانەی \"ئیمام رەزا\"ی كرماشانە و رەوشی تەندروستیی ناجێگیرە.
محەممەد گورگانی قوتابیی پۆلی دووەمی قۆناغی دواناوەندییە.
هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری تەقە كردن لەو لاوە و شوناسی ئەو كەسەی تەقەی لێكردووە بۆ هەواڵنێری كوردپا روون نەبۆتەوە.
چەند ساڵ لەمەوپێش عەزیز گورگانی باوكی محەممەد ئەو كوڕە بریندارە بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومەتی ئیسلامی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەیەك زیندانی كرابوو.